بیل گه‌یتس: له قۆناغی ناوه‌ندیی باشنه‌بووم
K24ـ هه‌ولێر
ده‌وڵه‌مه‌ندترین ملیاردێری جیهان، بیڵ گه‌یتس باسی ژیانی خۆی دەکات لە قۆناغی خوێندنی ناوەندیی و دەڵێ لەو قۆناغە باش نەبووم.
بیڵ گه‌یتس كه به یه‌كێك له داهێنەرانی بواری ته‌كنۆلۆجیا ده‌ژمێردرێت، له نیۆیۆرك گوتی: "له قۆناغی خوێندنم له ناوه‌ندیی باشنه‌بووم".
خوێندن له قوتابخانه‌یه‌كی ئاسایی:
بیڵ گه‌یتس له میانه‌ی به‌شداربوونی له به‌رنامه‌ی (GPS)ی كه‌ناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکا له‌گه‌ڵ فه‌رید زه‌كه‌ریای پێشكه‌شكار گوتی: "تاكوو پۆلی شه‌شه‌م له قوتابخانه‌یه‌كی گشتیی بووم، مامۆستایه‌كانم باشبوون له‌گه‌ڵم، دواتر گوازرامه‌وه بۆ قوتابخانه‌یه‌كی تایبه‌ت و منیش پێم باشبوو، له‌وكاته خه‌ڵك بۆچوونیان وابوو كه من ئه‌و شته نازانم كه باسی ده‌كه‌م".
هه‌وڵدانی به‌رده‌وام:
بیڵ گه‌یتس ده‌شڵێ: "له ته‌مه‌نی 13 ساڵیدا له نێوان پۆلی هه‌شته‌م و نۆیه‌م، بڕیارمدا كه نیشانه‌ی نوێم ده‌وێت و له‌وكاته‌ش توانای من له تاقیكردنه‌وه‌ی نیشتمانیی لە بیركاریی باشبوو، هه‌روه‌ها روانینی خه‌ڵك بۆ من له‌وكاته‌وە هانده‌ر بوو بۆ ئه‌وه‌ی بەرەو ئاستی باشتر بڕۆم".
خوێندنه‌وه لای بیڵ گه‌یتس:
بیڵ گه‌یتس هۆگری خوێندنه‌وه بووه و له‌وباره‌وه ده‌ڵێ: "من بنچینه‌یه‌كی باشم هه‌بوو له خوێندنه‌وه و مه‌راقی پرسیاركردن بووم بۆ زۆر شت، بۆیه به‌ختم باشبوو، دایك و باوكم ئه‌و هه‌سته‌یان له‌من چاند، هه‌ندێك له مامۆستایه باشه‌كانیشم ئه‌و هه‌سته‌یان له‌من به‌هێز كرد".
شاری ملیاردێره‌كان:
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی كۆمپانیای (هۆرون)ی چینیی، كه تایبه‌ته به كاروباری ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان: بیڵ گه‌یتس خاوه‌نی 80 ملیار دۆلاره و تاكوو ئێستا خاوه‌نی نازناوی ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سی جیهانه.
وه‌رگێڕان: ن.ف