وەزیری ئیتلاعاتی ئێران: دوو ھێرشی تیرۆریستیمان پووچەڵ كردەوە
K24 – ھەولێر:
وەزیری ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامیی ئێران، مەحموود عەلەویی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە سەروبەندی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن لە ئێران دوو ھێرشی تیرۆریستی لە رۆئاوا و رۆژھەڵاتی ئێران پووچەڵكراونەتەوە.
بە گوتەی ئاژانسی ھەواڵی ئیسنا، 18 رۆژ بەر لە بەڕێوەچوونی ھەر دوو ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شورای كۆماری ئیسلامیی و ئەنجوومەنی شارەزایان لە ئێران، ھێزە ئەمنییەكانی ئێران لە رۆژھەڵاتی ئەو وڵاتە كەسێكیان دەستگیر كردووە كە دوو بۆمبی دەستكرد و رێژەیەكی بەرچاو ماددەی تەقەمەنی پێ بووە.
وەزیری ئیتلاعاتی ئێران ئەو كات گوتی: "ئەو كەسە بەنیاز بووە بۆمبەكان لە بازگەكانی دەنگداندا بتەقێنێتەوە".
ھەروەھا مەحموود عەلەویی گوتیشی: "چەند رۆژێك بەر لە بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن وەزارەتی ئیتلاعات ئاگادار كراوەتەوە كە چەند گرووپێكی تیرۆریستی لە رۆژئاوای ئێرانەوە بەنیازن كردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن".
عەلەوی ئەوەشی خستووەتەڕوو: "چوارشەممەی رابردوو 24ی ئەم مانگە، گرووپێكی چوار كەسیی دەستگیر كراون كە رێژەیەكی زۆریان چەك و تەقەمەنی پێبوو".
وەزیری ئیتلاعاتی ئێران جەختی كردەوە پرۆسەی ھەڵبژاردن لە ئێران بە ئارامی بەڕێوەچووە، ھیچ كام لەو گرووپانە نەیانتوانی كردەوەیی تیرۆریستی ئەنجام بدەن".
وەرگێڕان: لەیلا قادریی