تيمساحه‌كه‌ى لاكۆست له‌كوێوه هاتووه؟
K24- هه‌ولێر
كۆمپانياى لاكۆست، يه‌كێكه له‌گرنگترين كۆمپانييه‌كانى جيهان، كه زۆرترين خزمه‌تى له‌بوارى وه‌به‌رهێنانن و فرۆشتنى بۆن و جلوبه‌رگ و پێلاودا كردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى لێره‌دا ده‌مانه‌وێ بيخه‌نه به‌ر باس، بريتييه له چيڕۆكى ئه‌و به‌چكه تيمساحه‌ى كه وه‌كوو هێمايه‌ك له‌سه‌ر زۆربه‌ى جلوبه‌رگ و كه‌لوپه‌له‌كانى ئه‌و كۆمپانيايه‌دا داندراوه.
له‌راستى دا سه‌باره‌ت به چيرۆكى دانانى ئه‌و تيمساحه ماڵپه‌ڕى (درر العراق) بڵاويكردووه‌ته‌وه كه گوايه "رينيه لاكۆست" به‌ره‌گه‌ز فه‌ره‌نسى وه‌رزشوانى تێنسى سه‌رزه‌وى بووه، به‌جۆرێك له‌ساڵى 1926- 1927 توانى ببێته پاڵه‌وانى يه‌كه‌مى جيهان، هه‌روه‌ها له‌ماوه‌ى ژيانيدا حه‌وت جار خولى پاله‌وانيه‌تى تێنسى به‌ده‌ست هێناوه، به‌ڵام هيچ كاتێك دڵخۆش نه‌بووه به‌و جلوبه‌رگانه‌ى كه ده‌يپۆشى له ساته‌وه‌ختى يارى تێنسدا كه بريتى بوو له چاكه‌تێكى درێژ له‌گه‌ڵ پانتۆڵێكى فراوان و درێژ، چونكه يارى تێنس پێويست به هه‌ڵبه‌ز و دابه‌ز هه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى وه‌رزشوان بتوانێ به باشى يارييه‌كه ئه‌نجام بدات.
لاكۆست، له‌زارى خۆيه‌وه ده‌گێڕێته‌وه كه هاوڕيه‌كم هه‌بوو جۆره تيشێرتێك بۆ يارى ئه‌سپسوارى پۆشيى بوو زۆر سه‌رنج راكێش بوو، بۆيه ئه‌و بيرۆكه‌يه لاى من دروست بوو كه منيش پێويستم به‌جۆره جلێكى له‌و جۆره‌يه، بۆيه چوومه لاى به‌رگدورێكى ئينگليزى رێككه‌وتين كه تيشێرتێكى له‌و جۆره‌م بۆ بدورێت.
له‌و رۆژه‌وه لاكۆست بۆ يارييه‌كان ئه‌م جۆره تيشێرته‌ى ده‌پۆشى، تا له سالى 1926 به‌شدارى پاڵه‌وانييه‌تى ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكاى له‌شارى نيويۆركدا كرد، بۆ يه‌كه‌مجار ئه‌و تيشێره‌ته‌ى له‌وێ پۆشى و به‌جۆرێك يارى ده‌كرد كه سه‌رنجى هه‌موو هانده‌رانى بۆخۆى راكێشابوو، ئيتر هانده‌ران و كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى ئه‌مه‌ريكا نازناوى (لاكۆست تيمساح)يان لێنا، به‌شێوه‌يه‌ك ئه‌م نازناوه بۆ هه‌تا هه‌تايى بوو به نازناوى لاكۆست.
تيمساح، هه‌روه‌كو نازناو نه‌مايه‌وه به‌ته‌نها، به‌ڵكو بووه هێمايه‌ك بۆ سه‌ر زۆربه‌ى جلوبه‌رگه‌كانى ئه‌و كاته‌ى خه‌ڵك.
له‌ساڵى 1930 لاكۆست بير‌ى كرده‌وه كه كۆمپانيايه‌ك دابمه‌زرێنێت له‌گه‌ڵ ئه‌ندريه جيليرى، هاوڕێى بۆ وه‌به‌رهێنانى جلى وه‌رزشى به‌هێماى تيمساح، دواتر له‌ساڵى 1952 ئه‌م جۆره جله زياتر په‌ره‌ى پێدرا له ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكا تايبه‌ت كرا به جلى تێنسى و به‌ناوى Lozd Lacoste كه‌وته بازاڕه‌كانى جيهانه‌وه.