ئه‌نجێلا مێركڵ: ده‌رگامان بۆ په‌نابه‌ران كراوه‌یه
K24 – هه‌ولێر
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نجێلا مێركڵ، به‌رگریی له سیاسه‌تی ده‌رگای كراوه كرد كه په‌یره‌وی ده‌كات سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی په‌ناخوازان، ره‌تیشی كرده‌وه ژماره‌ی ئه‌و په‌ناخوازانه‌ی داوای مافی په‌نابه‌ری ده‌كه‌ن لە وڵاتەکەی مەرجدار بکرێت.
ئەنجێلا مێرکڵ له لێدوانێكیدا بۆ رادیۆی ( ئه‌ی ئار دی) ئه‌ڵمانیا گوتی: "جار به جار هه‌ست به بێ هیوایی ده‌كه‌م، كاره‌كان له‌سه‌رخۆ به‌رێوه‌ده‌چن، له ئه‌وروپا به‌رژه‌وه‌ندیی جیاواز هه‌یه و كاریگه‌ریی ده‌خاته سه‌ر پرۆسه‌كه".
مێركڵ ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه: "هیچ پلانێكی دیكه نییه بۆ ئامانجه‌كه‌م بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماه‌ری په‌نابه‌ران به هاوكاریی له‌گه‌ڵ توركیا، ئه‌و هه‌وڵانه سه‌ركه‌وتوو نابن ئه‌گه‌ر ئه‌ڵمانیا ژماره‌ی په‌ناخوازانی سنووردار كرد، به‌ڵام ئه‌ركه‌كه‌م ئه‌وه‌یه هه‌رچی له توانانمدابێت بیكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وروپا چاره‌یه‌كی به كۆمه‌ڵ بدۆزێته‌وه".
ئەمە لە کاتێکدایە رێژه‌ی جه‌ماوه‌ریی مێركڵ له‌مدواییه‌دا كه‌میكردووه، به هۆی سیاسه‌ته‌كانی له پرسی په‌ناخوازان و په‌یره‌وكردنی سیاسه‌تی ده‌رگای كراوه له وه‌رگرتنی په‌ناخوازان.
له ساڵی 2015 ئه‌لمانیا 1.1 ملیۆن په‌نابه‌ری وه‌رگرت، كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی ئه‌ڵمانیا داوای گۆڕینی شێوازی مامه‌ڵه‌كردن بكه‌ن له‌گه‌ڵ پرسی ئه‌و په‌ناخوازانه‌ی روو له ئه‌وروپا ده‌كه‌ن، به تایبه‌ت ئەوانەی له‌و وڵاتانەوە روو دەکەنە ئەوروپا کە شه‌ڕ و ئاڵوزییان تێدایه وەک سووریا و ئه‌فغانستان و عێراق.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز، وه‌رگێڕان: نه‌وزاد محه‌ممه‌د