CNN: هێزی ده‌سته‌بژێریی ئه‌مریكا دژی داعش ئاماده‌یه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان ئاشكرایانكرد هێزی ده‌سته‌بژێریی ئه‌مریكا له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدایه و له‌سه‌ر و به‌ندی ئه‌وه‌دایه ئه‌ركه‌كه‌ی دژی رێكخراوی داعش ده‌ستپێبكا.
ئه‌و سه‌رچاوانه بۆ سی ئێن ئێن گوتوویانه: "له 7 هه‌فته‌ی رابردوودا ئه‌و هێزه مه‌شق و راهێنانی سه‌ره‌كیی ئه‌نجامداوه، وه‌ك دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێی سه‌لامه‌ت و دامه‌زراندنی تۆڕه‌كانی زانیاریی و هه‌ماهه‌نگیی كردن له‌گه‌ڵ هێزه عێراقییه‌كان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه".
سه‌رچاوه‌كان ئه‌وه‌شیان روونكردووه‌ته‌وه: "ئه‌و هێزه ده‌سته‌به‌ژێره هه‌مان ئه‌و ستراتیژییانه به‌كاردێنێ كه هێزه تایبه‌ته‌كانی ئه‌مریكا پێشتر له عێراق و ئه‌فغانستان به‌كاریان هێناوه".
لای خۆیانه‌وه به‌رپرسانی پێنتاگۆن ره‌تیانكرده‌وه ورده‌كاریی زیاتر ده‌رباره‌ی ئه‌و ئه‌ركه ئاشكرا بكه‌ن.
كۆلۆنێل كرێس گارفه‌ر گوته‌بێژ به ناوی هاوپه‌یمانانه‌وه به رۆژنامه‌نووسانی گوت: "ئێستا هیچ لێدوانێك ناده‌م له‌سه‌ر پڕۆسه‌كان و ئه‌و ناوچانه‌ی پڕۆسه سه‌ربازییه‌كانی تیادا ئه‌نجامده‌درێ، هه‌ركاتێك ئاماده‌بین ئه‌و ئه‌ركه رابگه‌یه‌نین، ئه‌وكات پێتان ده‌ڵێین".
و: م.ح