عێراق 15 مليار دۆلار ئاڵوگۆڕى بازرگانى له‌گه‌ڵ هينددا ده‌كات

هندستان رایگه‌یاند، ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و وڵاته‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته‌ 15 ملیار دۆلاری ساڵانه‌.

 K24 – هه‌ولێر:

هندستان رایگه‌یاند، ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و وڵاته‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته‌ 15 ملیار دۆلاری ساڵانه‌.

باڵیۆزی هند له‌ عێراق، جۆرج راجو، رایگه‌یاند، ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و هند گه‌یشتووه‌ته‌ 15 ملیار دۆلار كه‌ 14 ملیاری بۆ كڕینی نه‌وتی خاوی عێراقه‌ له‌لایه‌ن هنده‌وه‌.

باڵیۆزی هند ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، كه‌ له‌ ئێستادا عێراق دووه‌م سه‌رچاوه‌ی نه‌وتی خاوه‌ بۆ هندستان.

ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه‌ كه‌ ده‌لهی و به‌غدا ئاماده‌ن له‌ بواری ته‌ندروستیدا هه‌ماهه‌نگی زیاتر بكه‌ن و به‌م نزیكانه‌ش هێڵێكی نوێی ئاسمانی عێراقی ده‌كرێته‌وه‌ بۆ ئاسانكاری گه‌یشتنی عێراقیيه‌كان به‌ هند.