له‌كاتى خۆشووشتندا ئه‌م كاره بكه‌يت ئه‌گه‌رى هه‌يه بمريت
K24- هه‌ولێر
زۆرجار مرۆڤ جوڵانه‌وه‌يه‌كى ساده ياخود كه‌مترين هه‌ڵه له‌ژياندا ئه‌نجامى بدات ده‌بێته هۆكارى گيان له‌ده‌ستدانى، هه‌ندێك جاريش گوێبستى ئه‌وه‌بووين فڵانه‌كه‌س له گه‌رماودا خليسكى برد و سه‌رى به‌ر زه‌وى كه‌وتوو گيانى له‌ده‌ستدا ياخود به‌شێوازێك له شيوازه‌كان له‌هۆش خۆى چووه.
بۆ تێگه‌يشتن له هۆكاره‌كانى گيان له ده‌ستدانى راسته‌وخۆى ئه‌و كه‌سانه له‌گه‌رماودا، ماڵپه‌رى (بنتجيبيل) بڵاويكردووه‌ته‌وه كه كۆمه‌ڵێك توێژه‌رى بوارى پزيشكى چه‌ند لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كيان ئه‌نجامداوه، توانويانه هۆكارى ئه‌م جۆره مردنه بدۆزنه‌وه ئه‌ويش ئه‌وه‌يه كه جه‌سته‌ى مرۆڤ ژماره‌يه‌كى زۆر خوێنبه‌ر هه‌ن كه خوێن بۆ مێشك ده‌گوازنه‌وه هه‌مووشيان له پشته‌وه‌ى ملدا به‌ره‌و رووى سه‌ر تێده‌په‌ڕن، له كاتى خۆشووشتن و سه‌رنووشتانه‌وه بۆ پشته‌وه، خوێنبه‌ره‌كان له‌ناوچه‌ى ملدا ره‌ق ده‌بن، به‌مه‌ش گه‌يشتنى خوێن بۆ مێشك كه‌م ده‌بێته‌وه، له‌و كاته‌دا مرۆڤ هه‌ست به گێژى ده‌كات و هاوسه‌نگى له ده‌ست ده‌دات، ئه‌مه‌ش يارمه‌تيده‌ر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى مرۆڤ له‌پشته‌وه بخليسكێت و سه‌رى به‌ر زه‌وى بكه‌وێت، كه ره‌نگه دووچارى خوێنبه‌ر بوون بێ و له‌وانه‌يه ببێته هۆى گيان له ده‌ستدانى.
ئه‌م جووڵه‌يه‌ش پێى ده‌گوترێ(وايد يسون) كه به‌يه‌كێك له مه‌ترسيدارترين ئه‌و جوڵانه هه‌ژمار ده‌كرێت به‌بێ ئه‌وه‌ى مرۆڤ له ساته‌وه‌ختى خۆشووشتنيدا هه‌ست به ئه‌نجامه خراپه‌كانى بكات.