كوردێك ده‌یه‌وێت به سمێڵه‌وه بچێته ناو كتێبی گینس
K24 - سۆران:
سمێڵی ھاووڵاتییەكی دانیشتووی سۆران، نزیكەی دوو مەتر درێژە، بەمەش بووه‌تە خاوەنی درێژترین سمێڵ لە كوردستان.
حوسێن ئەبو شواڕب، شانازی بە درێژی سمێڵیەوە دەكات و دەڵێت: "ماوەی بیست ساڵە خزمەتیان دەكەم و دەمەوێ ناوم بچێتە كتێبی گینسەوە".
حوسێن عه‌بدوڵڵا 67 ساڵ، خاوه‌نی سێزده منداڵه‌و دانیشتووی شاری سۆرانه، ئه‌و به‌هۆی درێژی سمێڵه‌كه‌یه‌وه بووه‌ته كه‌سێكی ناسراو، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت هێشتنه‌وه‌و درێژكردنی سمێڵه‌كه‌ی حه‌زێكی له‌مێژینه‌یه‌تی.
حوسێن عه‌بدوڵڵا، به‌هۆی سمێڵه درێژه‌كه‌ی بووه‌ته خاوه‌ن ڕوخسارێكی جیاواز له‌كه‌سانی ده‌وروبه‌ری و به‌مرۆڤێكی قسه‌خۆشیش ناسراوه.
درێژی سمێڵه‌كه‌ی سه‌دو حه‌فتا سانتیمه‌تره، حوسێن ئه‌بوشوارب، وه‌ستای چاككردنه‌وه‌ی به‌فرگره له سۆران، هه‌رچه‌نده له‌كاتی كاركردنیدا ئاسته‌نگی بۆ دروست ده‌بێت، به‌ڵام به‌هۆی خۆشه‌ویستی بۆ سمێڵه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌یپارێزیت.