ئه‌مریكا: 200 سه‌ربازمان چالاكی نهێنی ئه‌نجام ده‌ده‌ن
K24 – هه‌ولێر
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پنتاگۆن) رایگه‌یاند، 200 سه‌ربازی هیزه تایبه‌تییه‌كانی ئه‌مریكا ئێستا له عێراقن و خۆ ئاماده ده‌كه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند هێرشێك بۆ سه‌ر داعش، له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی چه‌ند ئه‌ركێكی نهێنی له عێراق و سووریا.
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا، ئاشتۆن كارته‌ر، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له پنتاگۆن گوتی: "هێزی بەئامانجكردن و چاودیریی، ئێستا كارده‌كه‌ن له‌سه‌ر زه‌وی"، گوتیشی: "هێزی بەئامانجكردن و چاودێریی ئاماده‌یه و كایگه‌ریی خۆی هه‌یه وكار ده‌كات، پێشبینی ده‌كه‌م په‌شێكی كارا بیت له هه‌ڵمه‌تی خێراكردنی كاره‌كان".
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هێزه، چالاكییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا زیاد ده‌كات له دژی رێكخراوی داعش، ئه‌مه‌ش هێزه ئه‌مریكییه‌كان دووچاری مه‌ترسی ده‌كات، سه‌رۆكی ئه‌مریكاش ئه‌م هه‌نگاوه نانێ ده‌گمه‌ن نه‌بێ.
ره‌وانه‌كردنی ئه‌م هێزه بۆ عێراق دوای ره‌وانه كردنی هێزێكی 50 كه‌سیی هات بۆ سووریا، بۆ هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌ی كه ئه‌مریكا پشتیوانیان ده‌كات له شه‌ڕی دژی داعش.
سوپای ئه‌مریكا هه‌فته‌ی رابردوو رایگه‌یاند كه، ئه‌م هێزه هاوكاریی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیونیان كردووه له ده‌ركردنی داعش له ناوچه‌ی شه‌دادییه له سووریا.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی شه‌دادییه رایگه‌یاند كه، كۆنتڕۆلكردنه‌وه‌ی شاروچكه‌كه هاوكار بوو له بڕینی په‌یوه‌ندیی له نێوان شاری مووسڵ له عێراق و ره‌ققه له سووریا هه‌ردوو بنكه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی داعش.
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا گوتی: "پێشبینیی ده‌كرێ زۆر زانیاریمان ده‌ستكه‌وێت له باره‌ی چالاكییه‌كانی رێكخراوی داعش"، گوتیشی: "له كاتێكدا هاوپه‌یمانانمان كۆنتڕۆڵی شه‌دادییه‌یان كرد، وا ده‌بینم كه زۆر زانیاریمان ده‌ستده‌كه‌وێت له باری تۆڕه‌كانی داعش و پرۆژه تاوانییه‌كه‌ی و جوڵه‌كانی بۆ به‌هێزكردنی خۆی".
هاوكات وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه ئه‌مریكا هێرشی ئه‌لیكترۆنی ده‌كاته سه‌ر رێكخراوی داعش له سووریا و عێراق، له كاتێكدا كه هێزه تایبه‌ته‌كان كاری گرنگ و نهێنی ئه‌نجامده‌ده‌ن.
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا، ئاشتۆن كارته‌ر گوتی: "هێرشه ئه‌لیكرۆنییه‌كان له سووریا ئامانجیان ئه‌وه‌یه رێكخراوی داعش كۆنتڕۆڵی له‌سه‌ر چه‌كداره‌كانی له ده‌ست بدات، واشنتن هه‌وڵی خێراكردنی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ش ده‌دات".
كارته‌ر ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه: "ئه‌و شێوازانه‌ی به‌كاریان ده‌هێنین نوێن و هه‌ندێكیان له ناكاو ده‌بن".
هاوکات سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هاوپه‌ش جنراڵ، جۆزێف دانفۆرد، گوتی: "هێرشه ئالیكترۆنییه‌كان له كۆتاییدا هاوكار ده‌بن بۆ ئاماده‌كرنی ئۆپه‌راسیۆنێك بۆ رزگاركردنی شاری مووسڵی عێراق له ده‌ستی داعش".
دانفۆرد ئه‌وه‌شی گوت كه: "نامانه‌وێ دوژمن بزانێ كه‌ی و له كوێ و چۆن هێرشه ئه‌لیكترۆنییه‌كان ئه‌نجامده‌ده‌ین، نامانه‌وێ زانیاریی به‌ده‌ست بێنن كه بتوانن له‌گه‌ڵ تیپه‌ربوونی كات خۆیان بگونجێنن".
هه‌ردوولا چه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرد كه: ئامانجی هێرشه‌كان زیادكردنی فشاره له‌سه‌ر تۆڕه‌كانی توندڕه‌وه‌كان.
یه‌كێك له‌و لایه‌نانه‌ی رێكخراوی داعش سوودی لێوه‌رگرتووه بۆ ریكلام و راكێشانی سه‌رنجی خه‌لك بۆ لای خۆی، ئه‌نته‌رنێت و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانن، بۆیه ئه‌مریكا هاوكات له‌گه‌ڵ هێرشه سه‌ربازییه‌كانی بۆ سه‌ر داعش، هێرشی ئه‌لیكترۆنیش ئه‌نجامده‌دات.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز، وه‌رگێڕان: نه‌وزاد محه‌ممه‌د