لە ھیندستان فیلێك ھێرشدەكاتە سەر زیاتر لە 27 ئۆتۆمبێل
K24 - ھەولێر:
له یه‌كێك له فێستیڤاڵه ئایینییه‌كان له ویلایه‌تی كیرالای هیندستان فیلێك هێرشی كرده سه‌ر زیاتر له 27 ئۆتۆمبێل و زیانی ده‌یان هه‌زار دۆلاری به خاوەنی ئۆتۆمبێله‌كان گه‌یاند.
له میانه‌ی رێکخستنی فێستڤالێك له شاری بالاكادی ویلایه‌تی كیرالا، لە ھینستان یه‌كێك له‌و فیلانه‌ی به‌شداربوون بۆ نمایشكردن له ڤیستیڤاله‌كه هاته ده‌ره‌وه و هێرشی كرده سه‌ر نزیكه‌ی 27 ئۆتۆمبێل و ماتۆرسكیلی خەڵکی ناوچه‌كه و زیانێكی ئابووریی زۆری بە خاوەنی ئۆتۆمبێلەكان گەیاند.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌وڵی زۆر درا بۆ ئه‌وه‌ی فیله‌كه هێور بكرێته‌وه و هێرشی زیاتر بۆ سه‌ر ئۆتۆمبێل و كه‌لوپه‌له‌كانی ناوچه‌كه نه‌كات، به‌ڵام بی ئه‌نجام بوو، فیله‌كه به‌رده‌وام بوو له تێكشكاندنی هه‌ر ئۆتۆمبێل و مۆتۆرسیکلێک كه له‌سه‌ر رێگای بوون.
داڕشتنەوە: ش، م