جۆن كيرى بۆ ئه‌سه‌د: كه‌مێك ره‌وشت بنوێنه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، جۆن كيرى رايگه‌ياند، رژێمى سووريا به‌رده‌وامه له درووستكردنى كۆسپ له‌به‌رده‌م گه‌ياندنى كۆمه‌ك و هاوكارى مرۆيى بۆ سووريا.
جۆن كيرى داواشيكرد، به‌شار ئه‌سه‌د، "كه‌مێك ره‌وشت بنوێنێت" له ميانه‌ى ئاگربه‌ستدا و "كرده‌وه نه‌يارييه‌كانى رابگرێت".
كاتژمێر 22:00ى شه‌وى هه‌ينى له‌سه‌ر شه‌ممه بڕيارى ئاگربه‌ست له سووريا له سه‌ر بنه‌ماى رێككه‌وتنى رووسيا و ئه‌مريكا له 11ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2016ه‌وه چووه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا له ميانى كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا كه له به‌رلين له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌ڵمانه‌كه‌ى ئه‌نجاميدا، رايگه‌ياند، بڕيارى ئاگربه‌ست ده‌بێته هۆى گه‌ياندنى كۆمه‌ك و هاوكارى مرۆيى بۆ زياتر له 116 هه‌زار هاووڵاتى لێقه‌وماوى سووريا.
جۆن كيرى نيگه‌رانيشى له باره‌ى ئه‌و راپۆرتانه‌وه ده‌ربڕيوه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن، رژێمى سووريا ئه‌مده‌ست و ئه‌و ده‌ست به كاروانى كۆمه‌كه مرۆييه‌كان ده‌كات و له‌و باره‌يه‌وه گوتى: داوا ده‌كه‌ين، ئه‌سه‌د واز له نه‌يارێتى و كرده‌وه‌ى نه‌يارانه بهێنێت.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا داواشى له رووسيا و ئێران كرد، هه‌موو هه‌وڵێكيان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رچى پێيانده‌كرێت فشار بخه‌نه سه‌ر هاوپه‌يمانه‌كه‌يان تاكو ده‌ستبه‌ردارى ئه‌و كرده‌وانه‌ى ببێت.