"هه‌موومان ده‌مانه‌وێ گۆڕانكاريی له حكومه‌ت بكرێ"
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ كوردستان24 بۆچوونی خۆیان سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكوومه‌تی ته‌كنۆكرات كه حه‌یده‌ر عه‌بادیی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوای پێكهێنانی كردووه، ده‌خه‌نه‌ڕوو.
عه‌قیل عه‌بد حوسێن ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كوتله‌ی ئه‌حرار گوتی: "بۆ گۆڕانكاريكردن له حكوومه‌ت و دانانى كه‌سانی ته‌كنۆكرات, عه‌باديی ده‌یه‌وێ لیژنه‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تی خۆیی پێكبێنێ".
گوتیشی: "ئه‌گه‌ر حكوومه‌ته‌كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ته‌واوی پێكهاته‌كانی عێراق بێ, ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران گڵۆپی سه‌وز بۆ عه‌باديی هه‌ڵده‌كا".
لای خۆیه‌وه هودا سه‌ججاد ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كوتله‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا گوتی: "وه‌ك پێویستییه‌كی ده‌ستووری و یاسایی هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له حكوومه‌تدا بكرێ، ده‌بێ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران گڵۆپی سه‌وز بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌ڵبكات، چونكه هه‌ر ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه حكوومه‌تی په‌سه‌ندكردووه".
هه‌روه‌ها ئیقبال حوسێن ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كوتله‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا له باره‌ی حكوومه‌تی ته‌كنۆكراته‌وه گوتی: "هه‌موومان ده‌مانه‌وێ گۆڕانكاريی له حكومه‌ت بكرێ یان بچووك بكرێته‌وه", ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "هه‌ندێ لایه‌نی سیاسیی وه‌زیره‌كانیان سه‌پاندووه".
ئيقبال حوسێن ئه‌وه‌شی گوت: "عه‌باديی له گۆڕانكاریكردن له حكومه‌ت دواكه‌وتووه و ده‌بوايه چوار مانگ به‌ر له ئێستا ئه‌م كاره بكرابایه".
ئا: م.ح