به پاسپۆرتی كام وڵات ده‌توانی گه‌شت بۆ 177 وڵات بكه‌ی؟
K24 – هه‌ولێر:
ئایا ده‌زانی كلیلی نهێنی گه‌شتكردن به ده‌وری جیهاندا چییه؟ ئه‌وه پاسپۆرتی ئه‌ڵمانیایه و بۆ په‌ڕینه‌وه له سنووره نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به باشترین پاسپۆرت داده‌نرێ له جیهاندا.
به گوێره‌ی پێنوێنی كۆت و به‌نده‌كانی ڤیزای گه‌شتكردن بۆ ساڵی 2016: "له كۆی 218 وڵات له جیهاندا هه‌ڵگرانی پاسپۆرتی ئه‌ڵمانیا ده‌توانن به بێ ڤیزا گه‌شت بۆ 177 وڵات بكه‌ن".
پاسپۆرتی سوید له پله‌ی دووه‌مدایه و هه‌ڵگرانی ده‌توانن به‌بێ ڤیزا گه‌شت بۆ 176 وڵات بكه‌ن.
پاسپۆرته‌كانی فینله‌ندا، فه‌ره‌نسا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا و به‌ریتانیا له پله‌ی سێیه‌مدان و هه‌ڵگرانی ده‌توانن به‌بێ ڤیزا گه‌شت بۆ 175 وڵات بكه‌ن.
پاسپۆرته‌كانی به‌لجیكا، دانیمارك و ئه‌مریكا له پله‌ی چواره‌مدان و هه‌ڵگرانی ده‌توانن به بێ ڤیزا گه‌شت بۆ 174 وڵات بكه‌ن.
پاسپۆرته‌كانی نه‌مسا و سه‌نگاپووره و ژاپۆن له پله‌ی پێنجه‌مدان.
پاسپۆرته‌كانی كه‌نه‌دا، ئێرله‌ندا، لۆكسمبۆرگ، پۆرتوگال، كۆریای باشوور و سویسرا له پله‌ی شه‌شه‌مدان و هه‌ڵگرانی ده‌توانن به بێ ڤیزا گه‌شت بۆ 172 وڵات بكه‌ن.
پاسپۆرته‌كانی یۆنان و نیوزیله‌ندا له پله‌ی 7 دێن و هه‌ڵگرانی ده‌توانن به بێ ڤیزا گه‌شت بۆ 171 وڵات بكه‌ن.
پاسپۆرتی ئوستورالیاش له پله‌ی هه‌شته‌م هاتووه.
پاسپۆرتی ماڵتا له پله‌ی نۆیه‌م دێ و هه‌ڵگرانی ده‌توانن به‌بێ ڤیزا گه‌شت بۆ 168 وڵات بكه‌ن.
پاسپۆرته‌كانی مه‌جه‌ر و چیك و ئایسله‌ندا له پله‌ی ده‌یه‌م دێن و هه‌ڵگرانی ده‌توانن به بێ ڤیزا گه‌شت بۆ 167 وڵات بكه‌ن.
پاسپۆرتی عێراق سێیه‌م خراپترین پاسپۆرته له جیهاندا و له پله‌ی 102 هاتووه، هه‌ڵگرانی ده‌توانن به بێ ڤیزا گه‌شت بۆ 30 وڵات بكه‌ن.
پاسپۆرتی پاكستان دووه‌م خراپترین پاسپۆرته له جیهاندا، هه‌ڵگرانی ده‌توانن به بێ ڤیزا گه‌شت بۆ 29 وڵات بكه‌ن.
پاسپۆرتی ئه‌فغانستان له خواره‌وه‌ی لیسته‌كان دێ و به خراپترین پاسپۆرت داده‌نرێ له جیهاندا، هه‌ڵگرانی ئه‌و پاسپۆرته ده‌توانن گه‌شت ته‌نها بۆ 25 وڵات بكه‌ن.
سه‌رچاوه: CNN ، و: م.ح