ناتۆ مه‌شق به سوپای عێراق ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
رێكخراوی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ)، خۆی بۆ مه‌شقپێكردن و راهێنانی سوپای عێراق ئاماده ده‌كات و سكرتێری رێكخراوه‌كه‌ش دووپاتیكرده‌وه كه هاوكاری عێراق ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی چاكسازی له ده‌زگا ئه‌منییه‌كاندا بكات.
یسن ستۆلتینبێرگ، سكرتێری ناتۆ، له راگه‌یه‌ندراوێكدا كاتی ده‌ستپێكردنی مه‌شق و راهێنانه‌كان به سوپای عێراق دیاریده‌كات و ده‌ڵێت: "هێزه‌كانی ناتۆ له ئێستادا سه‌رقاڵی ئاماده‌كارین بۆ ده‌ستپێكردنی مه‌شق و راهێنانی به سوپای عێراق و مه‌شقه‌كان له مانگی ئادار/ مارس ده‌ستپێده‌كه‌ن".
سكرتێری ناتۆ دووپاتیشی كرده‌وه، هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان پابه‌ندی هاوبه‌شییه‌كی چه‌سپاو ده‌بێت له‌گه‌ڵ عێراق و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، شاره‌زایانی ناتۆ هاوكاری حكوومه‌تی عێراقییان كردووه بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی له داموده‌زگا ئه‌منییه‌كان.
سكرتێری ناتۆ گوتی: "هێزه عێراقییه‌كان له‌سه‌ر چه‌ند بوارێكی سه‌ره‌كی راهێنانیان پێده‌كرێت، به‌تایبه‌تیش پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبی چێندراو، فریاگوزاری پزیشكی سه‌ربازی و پلانی سه‌ربازی".
دوای سه‌ردانیكردنی به‌غدا، سكرتێری رێكخراوی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی، رایگه‌یاند ئه‌وان وه‌ك ناتۆ ئاماده‌ن هاوكاری سه‌ربازی عێراق بكه‌ن و به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی هاوپه‌یمانێتییه‌كه، ئه‌و هاوكارییانه خۆیان له مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازی ده‌بیننه‌وه.
بڕیاره له مانگی ئادار/ مارسی 2016، ئه‌و مه‌شق و راهێنانه سه‌ربازییانه، له وڵاتی ئه‌رده‌ن به‌ڕێوه‌بچێت.