"پێشبینی ده‌كرێت" حكوومه‌تی ته‌كنۆكرات پێكبهرێنرێت
K24 - به‌غدا:
تێڕوانینه‌كان سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری گۆڕانكاریكردن له حكوومه‌تی عێراق و پێكهێنانی حكوومه‌تێكی ته‌كنۆكرات له لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادییه‌وه به‌رده‌وامه.
موسه‌ننا ئه‌مین ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، چه‌مكی حكوومه‌تی ته‌كنۆكرات روون نییه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "كوتله كوردستانییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن ده‌بێت رێژه‌ی كورد له‌و حكوومه‌ته له سه‌دا بیست بێت و ناشبێت عه‌بادی وه‌زیره‌كان خۆیی هه‌ڵیانبژێرێت و به‌ڵكو ده‌بێت هێزه كوردستانییه‌كان وه‌زیره‌كانیان ده‌ستنیشان بكه‌ن".