ته‌كنه‌لۆژیا هه‌ڕه‌شه له هه‌ندێك پیشه ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
زۆرن ئه‌و پیشانه‌ی به هۆی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیاوه له‌ناوچوون، یاخود ژماره‌یان كه‌م بوونه‌ته‌وه، وه‌ستا فه‌یسه‌ڵ كه پیشه‌كه‌ی چاككردنه‌وه‌ی كامێڕایه، به هۆی په‌یدایوونی مۆبایلی هۆشمه‌ند و ژماره‌یه‌ك هۆكاری دیكه، جیهانی پیشه‌كه‌ی گۆڕانكاری زۆری به‌سه‌ردا هاتووه و كاره‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌مبووه‌ته‌وه.
فه‌یسه‌ڵ حوسێن رۆژێكی دیكه‌ی كاركردن ده‌ستپێده‌كات، ئه‌و له ماوه‌ی 30 ساڵی رابردوو پیشه‌ی سه‌ره‌كی بریتیی بووه له چاككردنه‌وه‌ی كامێڕا.
كاتێك ده‌چیته نێو دوكانه‌كه‌ی، جیهانێكی دیكه ده‌بینێت، ژماره‌یه‌كی زۆر كامێرای له‌كاركه‌وتوو به‌رچاو ده‌كه‌ون، دوكانه‌كه به ڕاده‌یه‌ك قه‌ره‌باڵخه، هاتووچۆكردن تێیدا ئه‌سته‌مه.
فه‌یسه‌ڵ، رۆژانه به وردی خه‌ریكی چاككردنه‌وه‌ی كامێڕای كۆن و نوێیه، به‌ڵام ئێستا كاروباره‌كان گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا هاتووه و نازانێت تاكه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت، چونكه وه‌ك خۆیی ده‌ڵێت كاره‌كه‌ی وه‌ك جاران نییه و مۆبایل كاره‌كه‌ی كه‌مكردۆته‌وه.