دانیشتوانی شارۆچكەیەكی سویسرا داوا دەكەن پەناخوازان لە شارەكەیان جێگیربكرێن

ئەم داوایە لە كاتێكدایە ژمارەی بەرھەڵستكارانی وەرگرتنی پەناخوازان بەردەوام لە زیاد بووندایە.

K24 - ھەولێر:

دانیشتیوانی شارۆچكەی ئۆبەروێڵ لێلی پارێزگەی زیورخی سویسریا داوا لە حكوومەتەكەیان دەكەن پەناخوازان لە شارەكانیان جێگەیان بكرێتەوە.

دانیشتوانی شارۆچكەی ئۆبەروێڵ لێل لە سویسرا داوا لە حكوومەتی وڵاتەكەیان دەكەن رێگریی نەكەن لە وەرگرتنی پەناخوازان.

داوایەی ئەو خەڵكە دوای رەتكردنەوەی پەناخوازان ھات لە لایەن ئەنجومەنی ئەو شارە، بۆ ئەو مەبەستەش بە دەنگدانی راستەوخۆ و سەرەڕای ناكۆكی ئەنجوومەنی شارەكە، ھاووڵاتیان كەیسەكەیان بردەوە.

تا ئێستا زیاتر لە 100 یەكەی گشتیی بۆ پەناخوازان لە سویسرا كراونەتەوە سەرەڕای دابینكردنی خانوو بۆ رێژەیەكی زۆری پەناخوازان لە دەوروبەری شاری زیورخ.

ئەم داوایای ئەم شارۆچكەیە لە كاتێكدایە كە ژمارەی بەرھەڵستكارانی وەرگرتنی پەناخوازان بەردەوام لە زیاد بووندایە.

بەھۆی شەڕ و نائارامییەكانی سووریا و عێراق وڵاتانی باكووری ئەفریقا لێشاوێكی گەورەی كۆچبەران روویان لە وڵاتانی ئەوروپا كردووە، رۆژانە بە ھەزاران كۆچبەر بە رێگەی دەریا خۆیان دەگەیەننە سنوورەكانی وڵاتانی رۆژئاوا، سویسڕا لە چوارچێوەی وڵاتانی ئەوروپا ژمارەیەكی زۆری كۆچبەران روویان لەو وڵاتە كردووە، داوای مافی پەنابەریەتیانكردووە.

سەرچاوە: ئاژانسی سویسرا، داڕشتنەوە: ش،م