ئەمریكا نیگەرانە لە پێشێلكردنی ئاگربەستی سووریا
K24 - ھەولێر:
گوتەبێژی كۆشكی سپی نیگەرانی ئەمریكای راگەیاند، بەرامبەر بەو راپۆرتانەی كە باس لە پێشێلكردنی ئاگربەستی سووریا لە لایەن رژێمی سووریاوە دەكەن.
جۆش ئێرنەست، گوتەبێژی کۆشکی سپی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "ئەوان زانیاریان پێگەیشتووە کە وا رژێمی سووریا ئاگربەستی لەچەند شوێنی وەکو دیمەشق، حومس، حەمما پێشێلکردووە و گوتیشی، کە واشنتن ئەو راپۆرتانە بە جیدی وەردەگرێت كە باس لە پێشێلكردنی ئاگربەست دەكەن و لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکات".
ھەروەھا گوتەبێژی کۆشکی سپی ئەوەشی ئاشکرا کرد، کە ئەمریكا داوای لەسەرجەم لایەنەکانی سووریا کردووە دان بەخۆیاندا بگرن و بەھەموو لایەکەوە ھەوڵبدەن ئەو ئاگربەستە لە سووریا سەرکەوتوو بێت و سەقامگیریی بگەڕێننەوە بۆ ئەو وڵاتە.
دوو رۆژ دوای راگەیاندنی ئاگربەست ئۆپۆزسیۆنی سووریا رایگەیاند، به‌هۆی هێرشه‌كانی سوپای ئه‌سه‌ده‌وه، ئاگربەستەكە رووبه‌ڕووی جێبه‌جێنه‌كردنی ته‌واوه‌تی بووه‌ته‌وه.
لە 27 شوباتی ئەمساڵ ئاگربەست لە سووریا دەستیپێكرد، راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه جێبه‌جێده‌كرێت، كه له ململانێكانی سووریادا به‌شدارن، ئاگربه‌سته‌كه‌ش، هه‌ریه‌ك له رێكخراوی داعش و به‌ره‌ی نوسره ناگرێته‌وه.
سەرچاوە: رۆیتەرز ، داڕشتنەوە: ش، م