داعش له میحوه‌ری مه‌خموور بۆردومانی سوپای عێراقی كرد
K24 – هه‌ولێر:
چه‌كدارانی داعش سه‌ربازگه‌ی گره‌سووری سوپای عێراقیان له میحوه‌ری مه‌خموور بۆردومانكرد و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك سه‌رباز كوژران و برینداربوون.
وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ رزگاركردنی مووسڵ له ده‌ستی داعش، سوپای عێراق هێزی سه‌ربازیی له سه‌ربازگه‌ی گره‌سوور له میحوه‌ری مه‌خموور جێگیركردووه.
ئه‌فسه‌رێكی سوپای عێراق به پله‌ی عه‌قید كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێ تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی كوردستان24 گوتی: "چه‌كدارانی داعش بۆردومانی سه‌ربازگه‌ی گره‌سووریان كرد له میحوه‌ری مه‌خموور، به‌هۆیه‌وه 4 سه‌رباز كوژران و 19 دیكه‌ش برینداربوون".
ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی سوپای عێراق ئه‌وه‌شی گوت: "تا كاتژمێر نۆ و نیوی سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌و ناوچه‌یه به چڕی بۆردومانی چه‌كدارانی داعشیان كردووه".
به‌مه‌به‌ستی رزگاركردنی شاری مووسڵ له ده‌ستی داعش، مانگی رابردوو چه‌ند كاروانێكی سوپای عێراق له به‌غداوه گه‌یشتوونه‌ته سه‌ربازگه‌ی گره‌سوور له میحوه‌ری مه‌خموور.
ئه‌و هێزه‌ی سوپای عێراق له به‌غدا له‌لایه‌ن ئه‌مریكییه‌كانه‌وه مه‌شق و راهێنانیان پێكراوه و بۆ رزگاركردنی شاری مووسڵ ئاماده‌كراون.
پێشتر وەزیری بەرگری عێراق خالید عوبێدی لە کاتی ناردنی یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازی لە لیوای 71 لە بەغدا بۆ مه‌خموور رایگەیاند: "پێشمەرگە بەشداریی لە شەڕی رزگاركردنی مووسڵ ده‌كا، هەماهەنگییەکی تەواوییان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان و هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی هەیە".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "بڕیاری بەشداریکردنی حەشدی شەعبی لە شەڕی دژی داعش، لە ده‌سه‌ڵاتی سوپاسالاری عێراقە".
لای خۆشییه‌وه نه‌جم ئه‌لجبووریی، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی نه‌ینه‌وا رایگه‌یاندبوو، بۆ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ له ده‌ستی داعش چاوه‌ڕوانی كاتژمێر سفر ده‌كه‌ین.
نه‌جم ئه‌لجبووریی ئاماژه‌ی به هێزه‌كانی سوپای عێراق كرد كه له نزیك مه‌خموور جێگیركراون و گوتی: "یه‌كه سه‌ربازییه‌كان ئاماده‌ن بۆ ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی رزگاركردنی مووسڵ و چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی سه‌رووی خۆمان ده‌كه‌ین".
ئا: م.ح