فەرەنسا: پەکەکە لە لیستی تیرۆردەمێنێتەوە

"ھەڵوێستمان بەرامبەر پەکەکە نەگۆڕاوە"

K24 - ھەولێر:

رۆمان ناداڵ، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لە لێدوانێکدا به‌ئاژانسی ئەنادۆڵوی رایگەیاند، پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە لە لیستی تیرۆدا دەمێنێتەوە.

ئەولێدوانەی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا دوای ئەوە ھات، کە ئانا گۆمێس، ئەندام پەلەمانی پرتوگاڵ داوای لە پەرلەمانی وڵاتەکەی کرد بوو پەکەکە لە لیستی تیرۆردا دەربھێنن.

گوتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ده‌شڵێت: ھەڵوێستمان بەرامبەر پەکەکە نەگۆڕاوە و 22 ی تەمموزی ساڵی رابردووش، ئیدانەی په‌كه‌كه‌مان كرد له‌سه‌ر کوشتنی دوو پۆلیسی تورکیا.

رۆمان ناداڵ ئاماژەی بەوەشدا، لە کۆتایی ساڵی رابردووە ناوچەکانی باکووری کوردستان بەھۆی سیاسەتەکانی پەکەکەوە بوونەتە مەیدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی سوپای تورکیا ھەر ئەو سیاسەتەی پەکەکەش ھۆکار بووە بۆئەوەی لەلایەن ئەمریکا و ئەوروپاوە بخرێتە لیستی تیرۆر.

پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لە لایەن ئەمریكا و وڵاتانی رۆژئاوا خراوەتە لیستی تیرۆر تا ئێستا پەكەكە لە لیستی تیرۆر ماوەتەوە.

لە دوای ھەڵبژاردنەكانی حوزەیرانی ساڵی رابردوو لە توركیا ئاگربەست لە نێوان حكوومەتی توركیا و پەكەكە ناماوە، لە باكووری كوردستان رۆژانە پێكدادان لە نێوان لایەنگرانی پەكەكە و سوپای توركیا بەردەوامی ھەیە.

داڕشتنەوە: شنۆ محەممەد