دوو ژنی چه‌كدار له ئیستانبوڵ كوژران
K24 - هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی دوو ژنی چه‌كدار، هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیسی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كان له توركیا، هه‌ردوو ژنه‌كه له‌لایه‌ن پۆلیسی ئیستانبوڵه‌وه ده‌كوژرێن.
پۆلیسی ئیستانبوڵ رایگه‌یاند، له ئه‌نجامی هێرشی ئه‌و دوو ژنه چه‌كداره‌دا، كه به نارنجۆك هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر بنكه‌یه‌ك، دوو پۆلیس برینداربوون.
پەیامنێری کوردستان ٢٤ لە شاری ئيستانبول رایگەیاند: " کاتژمێر 10 بەکاتی ئەنقەرە دوو ئافرەت بە بۆمب و چەک، هێرشیان کردە سەر بنکەی پۆلیسی نەهێشتنی ئاژاوەگێڕی لە ناوچەی بەیرام پاشای ئيستانبول و شەڕ و پێکدادان لەنێوان پۆلیس و هێرشبەرانی لێکەوتەوە".
ئه‌و دوو ژنه چه‌كداره، دوای ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه، خۆیان له‌ناو یه‌كێك باڵه‌خانه‌كانی گه‌ڕه‌كی بایرام پاشای ئیستانبوڵ حه‌شارداوه و پۆلیسی ئیستانبوڵ گه‌مارۆی داون و دوای پێكدادانێكی چه‌كداری، هه‌ردوو ژنه‌كه كوژران.
هه‌رچه‌نده هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه رانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام ئاژانسیی ئه‌نادۆڵ بڵاویكرده‌وه: "ئه‌و دوو هێرشبه‌ره سه‌ر به گرووپی به‌ره‌ی رزگاریخوازیی میللی شۆرشگێڕن" كه گرووپێكی چه‌په.
ئەم هێرشە لە کاتێکدایە لە دوێنێوە ھێزەكانی پۆلیس و دەزگا ئەمنییەكانی دیكە لە سەرتاسەری توركیا خراونەتە ئامادەباشییەوە، دەزگای ھەواڵگریی توركیا زانیاریی ئەوەی بە ھێزە ئەمنییەكان دابوو كە دوو كەس لە سنووری سووریا دەربازی خاكی توركیا بوونە و بە مەبەستی ھێرشی تیرۆرستی ھاتوونەتە ناو وڵاتەكە.
و: ا. م