نوجێفی بۆ باڵوێزی ئێران: شه‌ڕی مووسڵ تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه
K24 – هه‌ولێر:
ئوسامه نوجێفی سه‌رۆكی ئیئتیلافی موتته‌حیدون له‌گه‌ڵ باڵوێزی ئێران له عێراق كۆبوویه‌وه و باسیان له ئاماده‌كارییه‌كانی شه‌ڕی مووسڵ و چه‌ند پرسێكی دیكه كرد.
له راگه‌یاندراوێكدا ئیئتیلافی موتته‌حیدون رایگه‌یاند: "ئوسامه نوجێفی و حه‌سه‌ن دانائی فه‌ڕ باسیان له دۆسیه‌ی ئه‌منی و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و ئاماده‌كارییه‌كانی شه‌ڕی مووسڵ كردووه".
له به‌شێكی راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه: "له‌و دیداره‌دا ئوسامه نوجێفی سه‌رۆكی ئیئتیلافی موته‌حیدون دووپاتیكردووه‌ته‌وه، شه‌ڕی مووسڵ ره‌هه‌ند و تایبه‌ته‌مه‌ندیی خۆی هه‌یه".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه: "بۆ رزگاركردنی شاری مووسڵ، به هاریكاریی له‌گه‌ڵ سوپای عێراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی، حه‌شدی نیشتمانی (سوننه) له پێشه‌وه‌ی شه‌ڕكه‌ران ده‌بێ".
راگه‌یاندراوه‌كه‌ی ئیئتیلافی موتته‌حیدون روونیكرده‌وه: "له كۆبوونه‌وه‌ی نوجێفی و باڵوێزی ئێران باس له ئه‌دای حكوومه‌ت و گۆڕانكارییه چاوه‌ڕوانكراوه‌كان و چاكسازییه‌كان و بابه‌تی به‌نداوی مووسڵ و قه‌یرانی سووریاش كراوه".
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی موتته‌حیدون، و: م.ح