ڤالڤێردی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئاتله‌تیك بلباو نوێكرده‌وه
یانه‌ی ئاتلێتیك بلباوی ئیسپانی به‌فه‌رمی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئێرنیستۆ ڤالڤێردی راهێنه‌ری تا هاوینی 2017 نوێكرده‌وه.
ئه‌م راهێنه‌ره باسكیه یه‌كێك له به‌ربژێرانی راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌درید بوو بۆ وه‌رزی داهاتوو، به‌ڵام بڕیاریدا گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بلباو نوێبكاته‌وه.
یانه باسكیه‌كه به سه‌ركردایه‌تی ڤالڤێردی توانی ناسناوێك دوای 31 ساڵ به‌ده‌ست بهێنێت، دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تای وه‌رز ناسناوی سوپه‌ری ئیسپانی له‌سه‌ر ئه‌ستۆی بارسێلۆنا برده‌وه.
له ئێستاشدا یانه‌كه له‌خانه‌ی حه‌وته‌می لالیگادایه و له ركابه‌رییه‌كانی خولی ئه‌وڕوپی به‌رده‌وامن.