ئێرباس له چين ده‌ستبه‌كار ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
كۆمپانیای ئێرباسی فه‌ره‌نسی بۆ درووستكردنی فڕۆكه یه‌كه‌مین كارگه‌ی خۆی له چین دامه‌زراند و سه‌رۆكی كۆمپانیاكه‌ش ده‌ڵێت لاوازی گه‌شه‌ی ئابووری جیهان ته‌نها په‌یوه‌ست نیه به ئێمه‌وه به‌ڵكو گشتگیره و پێشبینی ده‌كه‌ین له‌ماوه‌ی پێنچ ساڵی داهاتووشدا ئاستی گه‌شه‌ی كۆمپانیاكه بگاته له‌سه‌دا 10.
كۆمپانیای ئێرباسی فه‌ره‌نسايی بۆ دروستكردنی فڕۆكه له رێوره‌سمێكدا یه‌كه‌مین كارگه‌ی خۆی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپا و له‌شاری تیانجینی وڵاتی چین كرده‌وه، به‌مه‌به‌ستی فراوانكردنی بازارای فڕۆكه‌وانی خۆی له‌و وڵاته‌دا.
سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری ئێرباس، فابریس بریگه‌ر رایگه‌یاند، ئه‌مه هه‌نگاوێكی باشه بۆ هاریكاری یه‌كتری و متمانه‌ی ته‌واوم به‌سه‌ركه‌وتنی ئه‌و پرۆژه‌یه هه‌یه.
گوتيشى: خۆشحالین به كردنه‌وه‌ی ئه‌و كارگه‌یه و دڵنیام پرۆژه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، لاوازی گه‌شه‌ی ئابووری دیارده‌یه‌كی جیهانیه‌و تایبه‌ت نیه به‌بازاره‌كانی ئێمه، پێمان وایه له‌میانه‌ی پێنچ ساڵی داهاتوودا ئاستی گه‌شه‌مان زۆر به‌رز ده‌بێته‌وه، چین دووه‌م گه‌وره‌ترین بازاری ئابووری جیهانیه، ساڵانی داهاتووش به‌رده‌وام ده‌بین له فراوانكردنی هێڵه گشتیيه‌كانی ئه‌و كارگه‌یه.
زۆری ژماره‌ی دانیشتوانی چین وایكردووه ژماره‌ی گه‌شتیارانی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی زۆربێت، به‌جۆرێك ئاماره‌كانی ئه‌و وڵاته ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه ته‌نها له‌ساڵی 2014دا زیاتر له 100 ملیۆن گه‌شتیاری چینی روویان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان كردووه.
له‌و باره‌یه‌وه كۆمپانیای ئێرباسی فه‌ره‌نسی پێشبینیكردووه له‌ماوه‌ی 20 ساڵی داهاتوو وڵاتی چین پێویستی به 5400 فڕۆكه ده‌بێت بۆ رێكخستنه‌وه و پێشخستنی كه‌رتی فرۆكه‌وانی له‌و وڵاته‌دا.
ئه‌و هه‌وڵه‌ی كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كه‌ی فه‌ره‌نسا له‌كاتێكدایه كه كۆمپانیای بۆینگی ئه‌مه‌ریكیش پێشووتر گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا فڕۆكه‌وانی كۆماكی چینی واژۆكردبوو به‌مه‌به‌ستی پێشخستنی فڕۆكه‌ی نه‌فه‌رهه‌ڵگری جۆری 737ى چینی.