وه‌زيرانى دارايى ئه‌وروپا: جيابوونه‌وه‌ى بريتانيا ئابوورى جيهان ده‌هه‌ژێنێت
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیرانی دارایی و به‌رپرسانی بانكه ناوه‌ندییه‌كانی ئه‌وروپا هۆشیارییاندا له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بریتانیا یه‌كێتی ئه‌وروپا جیبهێڵێت، ئابووری جیهان تووشی هه‌ژان ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی زانيارى تۆڕی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكی، ئاستی مه‌ترسی ئابووریانه‌ى جیابوونه‌وه‌ی بریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌رزكراوه‌ته‌وه، چونكه سه‌رمایه‌كان جوڵه‌یان تێكه‌وتووه و ترسی كۆچكردنی سه‌رمایه له ئه‌وروپا له هه‌موو كات زیاتره، هه‌روه‌ها به‌های كه‌لوپه‌له‌كانیش له دابه‌زینه.
له‌میانی كۆنگره‌ی شه‌نگهاییدا له‌چین، به‌رپرسانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌وه‌یان نه‌شاردووه‌ته‌وه كه ئه‌وروپا له‌به‌رده‌م دوو قه‌یرانی گه‌وره‌دایه یه‌كه‌میان هاتنی په‌نابه‌ران و دووه‌میان ئه‌گه‌ری ده‌رچوونی بریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا.
وا بڕیاره له رۆژی 23ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا، له بریتانیا ریفراندۆم ئه‌نجامبدرێت بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی ئه‌و وڵاته بڕیاربدات له یه‌كێتی ئه‌وروپا بمینێته‌وه یان جیاببێته‌وه.
راوێژكاری ئابووری حكومه‌تی بریتانیا، جۆرج ئۆسبۆرن پێی وایه كه جیابوونه‌وه‌ی بریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا تا راده‌ی مردن مه‌ترسیداره، نه‌ك هه‌ر زیان له ئابووری بریتانیا و ئه‌وروپا ده‌دات، به‌ڵكو به ته‌واوی بارودۆخی ئابووری جیهانیش ناجێگیرده‌كات.
له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌ندامانی یه‌كێتی ئه‌وروپا و بریتانیادا، هه‌ندێك جیاكاری و ئازاری زیاتری درایی درایه بریتانیا، له‌وانه سیاسه‌تی دارایی بریتانیا له‌لایه‌ن به‌نكی ناوه‌ندی ئینگلته‌را له له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌ده‌چێت نه‌ك با‌نكی ناوه‌ندی ئه‌وروپا ئه‌وه‌ش به‌و ئه‌مانجه‌ی بریتانیا رازیبكه‌ن له‌ناو یه‌كێتیه‌كه‌دا بمێنێته‌وه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌شه‌وه، حكومه‌تی چین رایگه‌یاندووه په‌كين پیشوازی له مانه‌وه‌ی بریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات چونكه بۆ سه‌قامگیری ئابووری جیهان گرنگه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه بریتانیه‌كان به ته‌واوی دابه‌شی دوو به‌ره بوون له نێوان مانه‌وه له یه‌كێتی ئه‌وروپا یان ده‌رچوون تێیدا.