نهێنى به‌كارهێنانى پيتى ئاى"i" له ئامێره‌كاندا چييه؟
K24- هه‌ولێر
زۆرێك له به‌رهه‌مه‌كانى كۆمپانياى ئه‌پڵ به پيتى (ئاى) ده‌ستپێده‌كات، وه‌ك (ئاى فۆن، ئاى پاد، ئاى تيونز، ئاى وتش)، به‌جۆريك ئه‌و پيته بووه‌ته هێمايه‌كى به‌ناوبانگ بۆ كۆمپانياى ئه‌پڵ.
ماڵه‌په‌رى (بيزنس ئينسايدر)ى ئه‌مه‌ريكى بڵاويكردووه‌ته‌وه، ستيڤ جۆبز، دامه‌زرێنه‌رى پێشووى كۆمپانياى ئه‌پڵ پێشتر له لێدوانێكدا، هۆكارى هه‌ڵبژاردنى پيتى (ئاى) گه‌ڕانده‌وه بۆ وشه‌ى( ئينته‌رنێت- Internet )، كه بۆ يه‌كه‌مجار بوو له‌ساڵى 1998 له‌لايه‌ن كۆمپانياى ئه‌پڵ له‌ساته‌وه‌ختى نمايشكردنى كۆمپيته‌رى (ئاى ماك) كه یەکێکە لە كۆمپيته‌ره دێسکتۆپەکانی مەکینتۆش به‌كارهێنرا، به‌جۆرێك ده‌توانرا ئه‌و كۆمپيته‌ره زۆر به‌ئاسانى هێلى ئينته‌رنێتى پێ پگه‌يه‌نرێ، هه‌ربۆيه به‌كارهێنانى پيتى (ئاى) ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وشه‌ى (ئينته‌رنێت).
جۆبز، جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كردبۆوه كه ئامانج له به‌رهه‌مهێنانى ئه‌و ئامێره نوێيانه بريتييه له كارئاسانى كردنى به‌كارهێنه‌رانى ئينته‌رنێت، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئامێرى كۆمپيته‌ر.
كۆمپانياى ئه‌پڵ، له 1ى نیسانی 1976لە کویرتینۆ لە کالیفۆرنیا دامەزرا، نزیکەی 3500 فەرمانبەری ھەیە لە سەرتاسەری جیھان، ساڵی 2008توانی ناوبانگێکی باش پەیدا بکات لە رووی کوالێتی بەرھەمەکانیەوە ئەمەش بە ھۆی جوانی لە دیزاینەکەی و ئەو ریکلامانەی کە بۆ بەرھەمەکانی كردبووى و تا ئێستاش به‌رده‌وامه له پێشبڕكێيه‌كانى جيهانى ئه‌لكتڕۆنى و ده‌ركردنى ڤێرشنى تازه‌ى ئامێره‌كانى.