ریال مه‌درید ئه‌م یاریزانانه ده‌فرۆشێت
K24 ـ مه‌درید
زۆربه‌ی ئاماژه‌كان به‌و ئاڕاسته‌یه‌ن كه ئه‌مساڵیش ڕیاڵ مه‌درید بۆ دووه‌مین وه‌رز به‌ده‌ستی به‌تاڵه‌وه ماڵئاوایی ده‌كات، له‌م پێناوه‌یشدا سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ راهێنه‌ری یانه‌كه، لیستێكی یاریزانیان ئاماده‌كردووه كه بۆ وه‌رزی دادێ ده‌یانفرۆشن.
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی Sportـی كه‌ته‌لۆنیا، فلۆرێنتینۆ پێرێز و زه‌ینه‌دین زیدان له‌سه‌ر فرۆشتنی ئه‌م یاریزانانه‌ی خواره‌وه رێككه‌وتوون كه پێكهاتوون له (ئیسكۆ، خامیس رۆدریگێز، كاسیمیرۆ، تۆنی كووس، سێرجیۆ رامۆس و كریستیانۆ رۆناڵدۆ، پیپی، دانیلۆ، ئاربێلوا و ناچۆ).
یانه‌ی ریال مه‌درید ئه‌م وه‌رزه له جامی شای ئیسپانیا ده‌ركرا، له لالیگایش له خانه‌ی سێیه‌مه‌وه به جیاوازی 12 خاڵ له یانه‌ی بارسێلۆنا پێشه‌نگ دووره، ئاستخراپی یانه‌كه‌یش له یارییه به‌هێزه‌كاندا هیچ ئومێدێكی بۆ هانده‌رانی یانه‌كه نه‌هێشتۆته‌وه كه به‌م تیپه‌وه بتوانن چامپیۆنزلیگی ئه‌م وه‌رزه ببنه‌وه.