ماڕادۆنا: ئه‌گه‌ر له نێو یاریگه بوومایه له مێسی ـم ده‌دا
K24 ـ هه‌ولێر
مارادۆنا دەربارەی (پاس پێناڵتییەکەی مێسی) ھاتە دەنگ و دەڵێ ئەگەر لەناو یاریگا بوومایە ئەوا لە مێسیم دەدا.
دوای ئەوەی لە چەند ھەفتەی رابردوو مێسی و سوارێز پێناڵتییەکیان بە شێوازی پاس پێناڵتی جێ بەجێ کرد، ھەمووان کەوتنە پێدا ھەڵگوتن بەو دوو یاریزانە، بەڵام لە دیمانەیەکی لەگەڵ کەناڵی فۆکس سپۆرت، دیێگۆ ئەرماندۆ مارادۆنای ئەفسانەی پێشووی ئارجەنتینا گوتی: ئەگەر من یاریزانی تیپی بەرامبەر بوومایە ئەو کارەی مێسیم قبوڵ نەدەکرد و لێم دەدا.
تەنانەت مارادۆنا دەڵێ وازم لە لێدانی نەدەھێنا ئەگەر يانەکەمیان بۆ خولی پلەدووی ئیسپانیاش دابەزاندایە، چونکە بەرای مارادۆنا ئەوە کارێکە دوورە لە رێزگرتن لە رکابەرەکەت.
یانه‌ی بارسێلۆنا ریكۆردی ریال مه‌دریدی شكاند، به‌وه‌ی كه 35 یارییه نه‌دۆڕاوه، له‌مباره‌یه‌وه ماڕادۆنا ده‌ڵێت: 35 بیرۆكه‌م له مێشكدایه بۆ تێكشكاندنی بارسێلۆنا.
پێشتر مارادۆنا چەندین جار ئارەزووی خۆی دەربڕیوە کە ئارەزوو دەکات لەگەڵ مێسی و سوارێز و نێمار لە یەک تیم یاری بکەن، چونکە پێی وایە ئەوان باشترینی جیھانن.
یانه‌ی بارسێلۆنا 3 هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر له لالیگای ئیسپانیا به نیوده‌رزه‌ن گۆڵ، گۆڵبارانی سێلتا ڤیگۆی كرد، یه‌كێك له گۆڵه‌كان له كاتی جێبه‌جێكردنی لێدانی سزا مێسی ده‌چێته سه‌ر تۆپه‌كه و له جیاتی ئه‌وه‌ی تۆپه‌كه به ئاراسته‌ی گۆڵی به‌رانبه‌ر لێ بدات، به‌ڵام تۆپه‌كه بۆ سوارێز ده‌جوولێنێت و هێرشبه‌ره ئۆرگواییه‌كه‌یش زوو ده‌گاته سه‌ر تۆپه‌كه و لێدانه‌كه بۆ نێو گۆڵ ته‌واو ده‌كات و به شێوه‌ی سه‌رنجڕاكێش گۆڵه‌كه تۆمار ده‌كات.