به‌خشینی ئه‌ندامی له‌ش له دوای مردن له رووی ئاین و زانسته‌وه
K24 – دهۆك:
به‌خشینی ئه‌ندامی له‌ش له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه له دوای مردنی بۆ مرۆڤێكی دیكه، بابه‌تێكی زانستییه و هۆكارێكه بۆ رزگاركردنی ژیانی كه‌سێكی نه‌خۆش له مردن.
دكتۆر نزار عیسمه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی دهۆك بۆ كوردستان 24 گوتی: "به‌خشینی ئه‌ندامێكی له‌ش له كه‌سێكی مردوو له مێشكه‌وه به‌ڵام له‌شی هێشتا زیندووه، سوودی زۆری بۆ كه‌سانی دیكه‌ی نه‌خۆش ده‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی ژیانیان له مردن رزگاربكا".
له رووی ئاینیشه‌وه مامۆستا ئیحسان رێکانی، به‌رپرسی لقی دهۆكی یه‌كێتیی زانایانی ئاینی ئیسلامیی كوردستان به كوردستان24 راگه‌یاند: "له ژێر تیشكی ئه‌و ئایه‌ته پیرۆرزه (من قتل نفسا بغیر نفس أو فساد فی الأرض فكأنما قتل الناس جميعا، ومن أحياها فكأنما أحيا الناس جميعا) زانایانی ئیسلام له‌م سه‌رده‌مه ده‌ڵێن به‌خشینی ئه‌ندامێكی له‌شی مرۆڤ دوای مردنی دروسته".
لای خۆشییه‌وه حاکم سدقی سەلیم خان دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه له دادگای دهۆك رایگه‌یاند: "له رووی یاساییشه‌وه ئه‌و بابه‌ته رێی پێدراوه به‌و مه‌رجه‌ی نووسراوێك هه‌بێ لای كه‌سی به‌خشه‌ر ئه‌وه دووپات بكاته‌وه دوای مردنی ئه‌ندامی له‌شی ببه‌خشێ".
گوتیشی: "ئه‌وانه‌ی مێشكیان مردووه و له‌شیان زیندووه، ده‌بێ ره‌زامه‌ندیی خزم و كه‌سوكاری پله یه‌كیان وه‌ربگیرێ".
پەیامنێر: چەکدار جەمال
داڕشتنه‌وه‌ی: م.ح