عه‌بادى ره‌تيكرده‌وه‌ رێگرى له‌ حه‌شد بكات

حەیدەر عەبادی، سەرۆکی حكومه‌تى عێراق، بڕیاری ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوای رەتکردەوە کە تێیدا ھاتبوو نابێت حەشدی شەعبی لە ھەڵمەتی رزگارکردنی موسڵدا بەشداربن.

K24 – هه‌ولێر:

حەیدەر عەبادی، سەرۆکی حكومه‌تى عێراق، بڕیاری ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوای رەتکردەوە کە تێیدا ھاتبوو نابێت حەشدی شەعبی لە ھەڵمەتی رزگارکردنی موسڵدا بەشداربن.

لە وتارێکیدا، عەبادی رایگەیاند، کە ھیچ لایەنێک ناتوانێت رێ لە عێراقییەکان بگرێت بۆ ئەوەی بەشداری لەو  ھەڵمەتەدا بکەن و رۆڵیان ھەبێت لە رزگارکردنی خاکەکەیان لەدەست گروپە توندڕه‌وه‌كان.

عەبادی وتی: نابێت  ھەڵمەتە سەربازییەکان بەبیری تەسکی تایەفەگەری تەماشا بکرێن و پێویستە ھەموو عێراقییەک  لە بەرگریکردن و پاراستنی وڵاتەکەیاندا بەشداربێن.

چەند رۆژێک  پێش ئێستا، ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە زۆرینەی دەنگ  بەشداریكردنی حەشدی شەعبیان لە ھەڵمەتی رزگاركردنی مووسڵدا رەتكردەوە.