عه‌بادى: حه‌شدى شه‌عبى له ژێر فه‌رمانى ده‌وڵه‌ته
K24- هەولێر
سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، رايگه‌ياند که چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى و هه‌موو گرووپه چه‌كدارييه‌كانى ديكه‌ى پشتيوانى سوپاى عێراق له ژێر ده‌سه‌ڵات و بڕيارى ده‌وڵه‌تدان و ره‌تيشيكرده‌وه، "هيچ سه‌ربازێكى بيانى له ريزى سوپا و حه‌شدى شه‌عبييدا هه‌بێت".
ساڵێك به‌ر له ئێستا، له سه‌روبه‌ندى پێشڕه‌وييه‌كانى داعش بۆ ناوچه‌كانى ناوه‌ڕاستى عێراق، به فه‌تواى عه‌لى سيستانى، مه‌رجه‌عى باڵاى شيعه‌كانى عێراق، حه‌شدى شه‌عبى وه‌ك ميليشيايه‌كى چه‌كدارى بۆ پشتيوانيكردنى سوپاى عێراق و پاراستنى پارێزگاكانى باشوور دامه‌زرا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (13.6.2015) چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى به بۆنه‌ى يه‌كه‌م ساڵڕۆژى دامه‌زراندنييانه‌وه ئاهه‌نگێكيان ساز كرد و سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقيش له‌و ئاهه‌نگه‌دا وته‌يه‌كى پێشكه‌شكرد.
له وته‌كه‌يدا، عه‌بادى گوتى: "حه‌شدى شه‌عبى له ژێر فه‌رمانده‌يى راسته‌وخۆى ده‌وڵه‌تى عێراقدايه و جمينێكى عێراقييانه‌يه و سه‌ركه‌وتنه‌كانيشى له سه‌دا سه‌د سه‌ركه‌وتنى عێراقييانه‌ن".
سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵانه‌ى ئاماژه به هاتنى يه‌كه‌ى سه‌ربازى ئێرانى ده‌كه‌ن بۆ خاكى عێراق و شه‌ڕ كردنيان شانبه‌شانى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى، عه‌بادى گوتى: "هيچ بيانييه‌ك له‌سه‌ر خاكى عێراق شه‌ڕناكات".
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، "درووست نييه له پێناو سووڕگه‌ى هه‌رێمايه‌تى و نێوده‌وڵه‌تى شه‌ڕ بكه‌ين، به‌ڵكو ده‌بێت شه‌ڕكردنمان و لايه‌نداريمان ته‌نيا بۆ نيشتيمانه‌كه‌مان بێت".
سه‌رۆك وه‌زيران روونيشي كرده‌وه، "له كۆنگره‌كانى پاريس و ئه‌ڵمانيا، داوايكردووه پشتيوانى و كۆمه‌كى سه‌ربازى زياتر ره‌وانه‌ى عێراق بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى سوپاى عێراق بتوانێت شه‌ڕه‌كه يه‌كلا بكاته‌وه و ئه‌گه‌ر به خێرايى كۆمه‌كى عێراق نه‌كرێت ئه‌وا؛ شه‌ڕه‌كه درێژه ده‌كێشێت، به‌ڵام له كۆتاييدا سه‌رده‌كه‌وين".
هه‌ر له وتاره‌كه‌يدا، عه‌بادى ره‌خنه‌ى له هه‌ندێك كه‌ناڵى ئاسمانى گرت و گوتى: "به يه‌ك چاو سه‌يرى ره‌وشه‌كه ده‌كه‌ن"، هۆشداريشى دا له بڵاوكردنه‌وه و گواستنه‌وه‌ى ده‌نگۆ (واته‌وات)ى دوژمن و گوتى: "سێ به‌شى شه‌ڕ، ده‌روونييه".