به وێنه.. به‌هاری به‌ریتانیا بووه‌ته زستان
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله سارد و سه‌رمایه‌ی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی به‌ریتانیای گرتووه‌ته‌وه، رۆژنامه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌ڵێن: "به‌هاری به‌ریتانیا بووه‌ته زستان".
تا ئێستاش نزیكه‌ی 15 سانتیمه‌تر به‌فر باریوه و شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌ی شاری مانشسته‌ری داخستووه، هه‌روه‌ها 50 قوتابخانه له ئۆڵدهام، 50ی قوتابخانه له لانكاشایر، 28 قوتابخانه له یۆركشایر و هه‌شت قوتابخانه‌ش له لیدز داخراون.
به‌هۆی ئه‌و به‌فره زۆره‌ی ئه‌م به‌یانییه له هه‌ندێك ناوچه به‌ریتانیا باریوه، راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌ڵێن، به‌هاری ئه‌مساڵی به‌ریتانیا، زیاتر له زستان ده‌چێت.
سه‌رچاوه: ده‌یلی مه‌یڵ