به ماكیاژ و له‌چكه‌كه‌یه‌وه لاسایی كه‌سایه‌تییه كارتۆنییه‌كان ده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
شاره‌زایه‌كی بواری جوانكاری و ماكیاژ، به‌ناوی ساراسواتی، به كاره‌كانی، سه‌رنجی هه‌زاران به‌كارهێنه‌رانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئیسنتاگرامی به‌لای خۆیدا راكێشاوه.
ساراسواتی به‌ره‌گه‌ز مالیزییه و موسڵمانه، به ماكیاژ و له‌چكه‌كه‌یه‌وه، توانیویه‌تی لاسایی ئه‌كته‌ری فیلم و كارتۆنییه‌كانی دیزنی بكاته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ خودی كاره‌كته‌ره‌كه زۆر له‌یه‌ك ده‌چن.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یڵ"ی به‌ریتانی، ئه‌كاونته‌كه‌ی ساراسواتی له ئینستاگرام كه به‌ناوی (Queen of Luna) تا ئێستا 300 وێنه‌ی خۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه زیاتر له 27 هه‌زار فۆڵۆوه‌ری هه‌یه.
ئه‌و خانمه مالیزییه كه وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك خۆی ناساندووه، له دوایین كاری‌دا، توانیویه‌تی به لێهاتووییه‌وه لاسایی كاره‌كته‌ری فیلمی ئه‌نیمه‌یشنی (The Little Mermaid) بكاته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك كه هه‌موو ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ی له‌سه‌ر رووی خۆی نه‌خشاندووه‌ته‌وه.
داهێنانه‌كانی ئه‌و خانمه مالیزییه ته‌نها به لاساییكردنه‌وه كاره‌كته‌ره ژنه‌كان نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵكو به شێوازێكی سه‌رنج راكێش لاسایی كاره‌كته‌ره پیاوه‌كانیشی كردووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: ده‌یلی مه‌یڵ