نەوت بۆ نزیكەی 40 دۆلار بەرز بووه‌ته‌وه
K24 - ھەولێر:
بۆ یه‌كه‌مجاره ئه‌مساڵ نه‌وت ھەڵكشێت بۆ 40 دۆلار نزیك بێته‌وه و وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وتیش به‌هه‌ماهه‌نگی رووسیا سوورن له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی نەوت بۆ سه‌رووی 50 دۆلار.
بۆ هه‌فته‌ی سێیه‌م له‌سه‌ر یه‌ك، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و له ئاڵوگۆڕی ئه‌مڕۆی بازاڕه‌كانی كڕین و فرۆشتنی نه‌وتدا به‌های هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت كە یەكێكە لە باشترین جۆرەكانی نەوت بە 38 دۆلار و 72 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كراوه، نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی بۆ 35 دۆلار و 92 سه‌نت بەرزبووەتەوە.
بە بەراورد بە 5 مانگی رابردوو، كە بەھای نەوت گەیشتبووە نزمترین ئاست، بەھای نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت هاوكاته له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئۆپێك، كه بڕیاره لە 20 ئه‌م مانگه له مۆسكۆ به‌ڕێوه‌بچێت، بۆ رێكخستنه‌وه‌ی بازاڕی نه‌وت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای بیكه‌ر هیوز ئاماژه‌ی به كه‌مبوونه‌وه‌ی سه‌كۆی چاڵه نه‌وتییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای كردووه بۆ یازده‌هه‌مین هه‌فته‌ی له‌سه‌ر یه‌ك.
له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه نرخی نه‌وتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان دابەزین و کەمتر بەرزبوونی بە خۆیەوە بینیی، له ماوه‌ى رابردوودا به هۆى دابه‌زينى نرخى نه‌وته‌وه زۆر له‌و وڵاتانه‌ى کە پشت به داهاتى نه‌وتەوە ده‌به‌ستن رووبه‌ڕووى قه‌يرانى دارايى بوونه‌وە.
ئەمە لە کاتێکدایە ئابووریی ناسان ھۆكاری دابەزینی نرخی نەوت بۆ زۆری نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دەگەڕێننەوە.
تا ئێستا وڵاتانی وەبەرھێنەری نەوت رێكنەكەتوون لە سەر ئەوەی بەرھەمھێنانی نەوت كەم بكەنەوە.
سەرچاوە: رۆیتەرز، داڕشتنەوە: ش،م