وێڕای قەیرانەکان بازاڕی جل و بەرگی كوردیی ئافرەتان ھەر گەرمە
K24 -ھەولێر:
وێڕای قەیرانی ئابووریی بازاڕی جل و بەرگی كوردیی ئافرەتان ھەر گەرمە، بەڵام كوتاڵ فرۆشان دەڵێن بازاڕی جل و بەرگی پیاوان زۆر کزە.
بە دوكاندارەكانی جل و بەرگی پیاوان باسی بێ بازاڕی و نەبوونی پارە دەكەن، یەكێك لە دوكاندارەكان پێی وایە ئەو قەیرانە دارایی شۆكێكی گەورەی لە بازاڕە كە داوە كە سەرجەم كاسبكارەكانی توشی زیان كردووە.
بەرگدوورێكی جل و بەرگی پیاوان دەڵێت: "پێش قەیرانی ئابووریی بازاڕمان زۆر باشبوو، بەڵام لە ناكاو بازاڕ دابەزی كاریگەریی زۆر خراپی كردە سەر ئێمە ھەموومان زەرەرمەند بووین".
بە پێچەوانەی جل و بەرگی پیاوان بازاری جلی كوردیی ژنان پێ دەچێت زۆر خراپ نەبێت و بە قسەی فرۆشیارەكان بازاڕی ئەوان خراپ نییە وچاو پێشوو كەمێك فەرقی كردووە.
كوتاڵ فرۆشێكی جل و بەرگی ژنان دەڵێت: "كەمێك قەرقیكردووە، بەڵام زۆر نییە بە بەراورد بە ساڵانی رابردوودا، بازاڕی جل و بەرگی كوردیی وئافرەتان ھەر گەرمە".
سەرەرای قەیرانی دارایی شارستانییەتی ھەرمیلەتێك لە جل و بەرگییەوە نیشان دەدرێت، جلی كوردیش ھێمایەكە لە نەریت و فەرھەنگی گەلی كورد، كە ھەموو ساڵێك بە جلی ئاڵ و واڵاوە پێشوازیی لە سەری ساڵی نۆی كوردیی دەكرێت.
داڕشتنەوە: ش، م