كۆنگرهی ئاشتی و پێكهوهژیان دواخرا
K24 - ههولێر:
ڕێكخراوی ئاشتی جیھانی لە ھەرێمی كوردستان بڕیاریدا كۆنگرەی ئاشتی و پێكەوەژیان بۆ كاتێكی نادیار دوابخات، لە كاتێكدا سەرجەم ئامادەكارییەكان تەواو بووبوون بۆ ئەوەی سبەی یەكشەممە ڕێكخراوەكە كۆنگرەی خۆی لە شاری ھەولێر ئەنجام بدات.
سەرۆكی ڕێكخراوەكەش رایدەگەیەنێت، شاندی سەرەكی ڕێكخراوەكە كە ئیتاڵی و نەمسایین، بەھۆی ناسەقامگیری باری ئەمنی عێراقەوە لەلایەن وڵاتانی خۆیانەوە ڕێگەیان پێنەدراوە بێنە ھەرێمی كوردستان.