پێنتاگۆن: چاكسازى له سوپادا دهكهين
K24 – ههولێر:
وەزیری بەرگری ئەمریكا، ئاشتۆن كارتەر رایگەیاند، ئیدارەی ئۆباما سوورە لەسەر ئەنجامدانی چاكسازیی لە پێكھاتەی سوپای ئەمریكا و ھێزە چەكدارەكان بەگشتی.
ھەرچەندە كارتەر باسی لە وردەكاریی چاكسازییەكان نەكردووه، بەڵام دووپاتكردووەتەوە، تەواوی دەسەڵاتەكانی خۆیی وەك وەزیری بەرگری بەكاردەھێنێت.
بڕیاری چاكسازییهكان دوای پێداچوونەوە بهیاساكانی گۆڵد-وۆتەر نیكۆڵاس دێن، كە لە ساڵی 1986 دەركراوە و تێیدا ئاماژە بە دەسەڵاتەكانی وەزیری بەرگری لە پێكھاتەی سوپا دراوه.
پێداچوونەوەو چاكسازیی سوپا یەكێكە لە گەرمترینی بابەتەكانی بانگەشەی ھەڵبژاردنەكانی ئەمریكا و بووهته جێگەی رەخنەی زۆربهی كۆمارییەكانی ئەو وڵاتە.