مه‌سروور بارزانی: پێشمه‌رگه له سوپای عێراق سه‌ركه‌وتووتره
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سروور بارزانی ره‌خنه له ناردنی چه‌ك بۆ پیِشمه‌رگه له رێگه‌ی به‌غداوه ده‌گرێت و ده‌ڵێت تا ئێستا هیچ چه‌كێكی قورس و پیشكه‌وتوومان به ده‌ست نه‌گه‌یشتووه.
مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ وێبسایتی به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریكی (ڤایس نیوز - VICE NEWS)، جه‌خت له پڕچه‌ككردنی هێزی پێشمه‌رگه ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: "ئه‌و چه‌كانه‌ی به‌ده‌ست پێشمه‌رگه‌وه‌ن زۆر كۆنن، ئه‌مه‌ش جێی داخه، چونكه هه‌مووان ستایشی كورد ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن كاریگه‌رترین هێزی زه‌مینییه دژ به تیرۆریستانی داعش".
هه‌روه‌ها گوتی: " كاتێك مه‌سه‌له‌كه دێته سه‌ر پڕچه‌ككردنی كورد، به‌داخه‌وه چه‌كی قورسمان پێناده‌ن كه ئێمه چه‌ندینجار داوای چه‌كی كاریگه‌ر و پێشكه‌وتوومان كردووه".
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، ره‌خنه له شێوازی ناردنی چه‌كه‌كان ده‌گرێت كه له رێگه‌ی به‌غداوه ده‌گه‌نه هه‌رێمی كوردستان و ده‌ڵێت: "هه مووان ستایشی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن، به‌ڵام نازانین بۆ ئه‌و چه‌كانه‌ی بۆ پێشمه‌رگه ده‌نێردرێن، ده‌بێت به به‌غدا تێپه‌ڕن؟".
مه‌سروور بارزانی به‌راورد له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سوپای عێراقدا ده‌كات و ده‌ڵێت: "سوپای عێراق، كه ئێستا هه‌وڵ ده‌دات سه‌ركه‌وتن له چه‌ند ناوچه‌یه‌كدا به ده‌ستبهێنێ، به‌ڵام كاتێك به‌راوردی ئه‌وه ده‌كه‌ین، كه له به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق روویداوه، به‌وه‌ی له كوردستان به‌ده‌ستهاتوون، ده‌بینین پێشمه‌رگه له تێكشكاندنی دوژمن زۆر كاریگه‌رتر و زۆر سه‌ركه‌وتووتره".
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ره‌خنه‌كانی له شێوازی پڕچه‌ككردنی پێشمه‌رگه دووپات كرده‌وه و گوتی: "له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌ستكه‌وت و سه‌ركه‌وتنانه‌ی پێشمه‌رگه به‌ده‌ستیهێناون، تێناگه‌ین بۆ ده‌بێت ئه‌م پێداویستییانه‌ی شه‌ڕ به به‌غدا تێپه‌ڕن و راسته‌وخۆ نه‌درێنه كوردستان؟".
مه‌سرور بارزانی له باره‌ی ئایینده‌ی سه‌ربازی داعش گوتی: "ئه‌گه‌ر هێز و توانای ئێستای داعش به‌راورد بكه‌ین به‌وكاته‌ی ده‌ستیانپێكرد، بێگومان ئه‌مڕۆ به‌هێزترن، به ڵام ئه‌گه‌ر ئێستایان به چه‌ند مانگێگ پێش ئێستا به‌راورد بكه‌ین، ده‌توانین بڵێین ئێستا ناوچه‌ی زۆریان له‌ده‌ستداوه یا لێیان سه نراوه‌ته‌وه، بۆیه من هیچ گومانم له‌وه‌دا نییه، له رووی سه‌ربازییه‌وه داعش تێكده‌شكێنرێت، ئه‌گه‌ر ویست هه‌بێت و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به ته‌واوی بێته سه‌رخه‌ت و جددی بێت له له‌ناوبردنی داعش".
له‌باره‌ی ئه‌و هۆكارانه‌ی بوونه‌ته هۆی ده‌ركه‌وتنی داعش، مه‌سرور بارزانی گوتی: "ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه دواوه و سه‌یر بكه‌ین، داعش بۆ لێره‌یه و ئه‌و هۆكارانه چین، كه بوونه‌ته هۆی دروستبوونی داعش، من پێموایه ره‌گوڕیشه‌ی ئه‌م كێشه‌یه زیاتر سیاسییه، ئه‌و بۆشاییه‌ی له شكسته سیاسییه‌كان كه‌وتوونه‌ته‌وه، له بواره‌كانی ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌منی له دوای خۆی جێیهێشتوون، هۆكاری سه‌ره‌كی دروستبوونی ئه‌م جۆره رێكخراوه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر داعش‌یش له‌ناوببردرێت، به‌ڵام كێشه‌كان له ره‌گوڕیشه‌وه چاره‌سه‌ر نه‌كرێن و چاره‌سه‌رێكی گونجاویان بۆ نه‌دۆزرێته‌وه، له‌وانه‌یه له ئایینده‌دا گرووپی هاوشێوه ده‌ربكه‌ونه‌وه".