یوئێن: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بۆ توركیا یاسایی نییه
K24 – هه‌ولێر:
كۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، به گوێره‌ی یاساكانی ئه‌وروپی و نێوده‌وڵه‌تیی, رێككه‌وتنی یه‌كێتیی ئه‌وروپا بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بۆ توركیا له‌گه‌ڵ مافی پاراستنیان یه‌كناگرێته‌وه.
دوێنێ ئه‌نقه‌ره پێشنیازیی كرد: "به‌رامبه‌ر یارمه‌تی دارایی زیاتر, په‌له‌كردن له گفتوگۆكانی چوونه ناو یه‌كێتیی ئه‌وروپا و خێراكردنی گه‌شتیی توركه‌كان به‌بێ ڤیزا، ئه‌و په‌نابه‌رانه دووباره له‌خۆده‌گرێ كه له رێی توركياوه ده‌چنه ئه‌وروپا".
به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی سه‌ركرده‌كانی ئه‌وروپا به‌و پێشنیازه‌ی توركیا رازیی بوونه.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له جنێڤ، ڤینسینت كۆچیتیل به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمی كۆمیسیۆنی په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ئه‌وروپا گوتی: "به گوێره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌وروپی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، ده‌ركردنی به كۆمه‌ڵی بیانییه‌كان قه‌ده‌غه‌كراوه".
گوتیشی: "هه‌ر رێككه‌وتنێك ببێته هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كۆمه‌ڵ بۆ وڵاتی سێیه‌م، له‌گه‌ڵ یاسای ئه‌وروپی و نێوده‌وڵه‌تیی ناكۆكه".
ئه‌وه‌شی گوت: "له هه‌ر 10 كه‌س له‌وانه‌ی رۆژانه له عێراق و سووریا و ئه‌فغانستان ده‌گه‌نه ئه‌وروپا، نۆ كه‌سیان مافی خۆیانه پارێزگاری نێوده‌وڵه‌تییان لێ بكرێ".
به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمی كۆمیسیۆنی په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ئه‌وروپا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "ئه‌وروپا رێككه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌یلوولی رابردووشی نه‌بردووه‌ته سه‌ر بۆ دووباره نیشته‌جێكردنی 66 هه‌زار په‌نابه‌ر له یۆنان، تا ئێستاش ته‌نها 600 كه‌سی دووباره به‌سه‌ر یه‌كێتییه‌كه دابه‌شكردووه".
ئه‌و بۆ رادیۆی (ئاڕ.تی.ئێس) سویسری گوتی: "ئه‌وه‌ی له یۆنان رووینه‌دا، ئایا له توركیا رووده‌دا؟ ده‌بینین، به‌ڵام گومانم هه‌یه".
زياتر گوتی: "توركیا نزیكه‌ی 3 ملیۆن په‌نابه‌ری سووریی له خۆگرتووه، ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین ژماره‌یه له جیهاندا".
روونیشیكرده‌وه: "ئه‌وه‌ی توركیا كۆششی بۆ كردووه له هی هه‌موو وڵاتانی ئه‌وروپا زیاتربووه، به‌ڵام رێژه‌ی قه‌بوولكردنی بۆ په‌نابه‌رانی عێراق و ئه‌فغانستان زۆر كه‌مه و ده‌گاته نزیكه‌ی 3%".
"ده‌بێ رێككه‌وتنێكی هاوسه‌نگ بكرێ"
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمی كۆمیسیۆنی په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ئه‌وروپا گوتی: "هیواده‌خوازین وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا و توركیا بگه‌نه رێككه‌وتنێكی هاوسه‌نگ كه له‌سه‌ر حیسابی ئه‌و كه‌سانه نه‌بێ كه هه‌وڵی به ده‌ستهێنانی پارێزگاری نێوده‌وڵه‌تیی ده‌ده‌ن".
گوتیشی: "ده‌خوازم له ماوه‌ی 10 رۆژی داهاتوودا ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی زه‌مانه‌ت دابنرێن، تا بوار بدرێ چاو به داواكاری په‌نابه‌رێتی ئه‌و كه‌سانه بخشێندرێته‌وه كه ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه توركیا".
یونیسێف نیگه‌رانه
لای خۆیه‌وه یونیسێف نیگه‌رانییه‌كی قووڵی له باره‌ی رێككه‌وتنه‌كه نیشانداوه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه: "ورده‌كاری زۆر زۆر هه‌ن هێشتا روون نین".
ساره كر‌و گوته‌بێژی یونیسێف به رۆژنامه‌نووسانی گوت: "بنه‌مای سه‌ره‌كیی ئه‌وه‌یه(زیان به كه‌س نه‌گا) و ده‌بێ ئه‌وه له هه‌موو هه‌نگاوه‌كاندا بڕوا".
زياتر گوتی: "ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه بۆ داواكردنی پاراستنی نێوده‌وڵه‌تیی به‌ر له هه‌موو شتێك پێویسته یه‌كه‌مجار پارێزگاری له مافی منداڵ بكرێ".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "نابێ ئه‌و منداڵانه‌ی رووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ركردن، چه‌كداركردنی زۆره‌ملێ، بازرگانیی پێوه‌كردن یان به‌بێ هیچ مافێك سوودیان لێوه‌ربگیرێ، بگه‌ڕێندرێنه‌وه".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز، و: م.ح