توركیا هه‌وڵی هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
داوای هەڵگرتنی مافی پارێزبەندیی پەرلەمانی لەسەر پێنج پەرلەمانتاری ھەدەپە گەییشتە پەرلەمانی توركیا.
هەڵگرتنی مافی پارێزبەندیی پەرلەمانیی لە هەریەك لە پەرلەمانتاران سەڵاحەددین دەمیرتاش، فیگەن یوكسەكداغ، ئەرتوغروڵ كوركچو، سەلما ئرماك و سڕی سورەییا ئۆندەر، لەلایەن سەرۆكایەتی پەرلەمانی توركیاوە، نێردرا بۆ لیژنەی دەستوور و دادی پەرلەمان.
بەو داوایەوە ژمارەی ئەو داوایانەی کە تایبەتن بە مافی پارێزبەندیی پەرلەمانیی گەیشتە ٤٥٣ داوا.
له 22ی شوبات/ فێبرایه‌ری ئه‌مساڵ، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، به تۆمه‌تی تێوه‌گلانییان به "تیرۆر"، داوایكرد پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر هاوسه‌رۆكانی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) هه‌ڵبگیرێت.
هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مه‌نانه‌ی توركیا، پاڵپشتیكردنی مافی خۆڕێبه‌ری (حوكمی زاتی)یه له كوردستان باكوور، به‌ڵام ده‌میرتاش له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیاوه، به پارچه پارچه‌كردنی وڵات تۆمه‌تبار كراوه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، زۆرینه‌ی سه‌رۆك شاره‌وانییه كورده‌كانی باكووری كوردستان، به هۆی پاڵپشتیكردنی "خۆسه‌ری" رووبه‌ڕووی دادگاكان كراونه‌ته‌وه.