300 راھێنەر مەشق و راھێنان بە پێشمەرگە دەكەن
K24 - ھەولێر:
فەرماندەیەكی سەربازی ھێزەكانی ھاوپەیمانان رایگەیاند، 300 راھێنەر مەشق و راھێنان بە پێشمەرگە دەكەن، بۆ ئەوەی لەسەر ئەو چەكانە رابھێنرێن كە لەم دوایە دراون بە پێشمەرگە.
لە لێدوانێكدا بۆ (كوردستان24) جنراڵ پێڵ، فەرماندەی سەربازی ھاوپەیمانان لە مەشق و راھێنانی پێشمەرگە لە ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: "مەشق و راھێنانی پێشمەرگە نۆ ھەفتە دەخایەنێت و دوای پشووی نەورۆز راھێنان لەسەر ئەو چەكانە دەكەین كە بۆ پێشمەرگە ھاتووە، دواتریش دەست دەكەین بە مەشق و راھێنانی شەڕ".
گوتیشی: "ژمارەی ئەو راھێنەرانەی راھێنان بە پێشمەرگە دەكەن 300 كەسن و لە حەوت وڵاتی جیا ھاتوون، بۆ ئەوەی پێشمەرگە لەسەر چەكەكان رابھێنرێن".
ئەو فەرماندە سەربازییەی ھاوپەیمانان ئاماژەی بۆ ئەوە كرد: "پێشمەرگەكان لە مەشق و راھێنان زۆر باشن و حەز دەكەن فێرببن، بۆ ئەوەی بەرگری لە خاكەكەیان بكەن".
ئەوەشی خستەڕوو: "پێمان گوتراوە چەكی قوڕس دێت دوای چوار ھەفتە دەست دەكەین بە راھێنان لەسەر ئەو چەكانە".
دوای ھاتنی داعش بۆ عێراق چەندین وڵات چەك و پێداویستی سەربازیان پێشكەش بە ھێزی پێشمەرگە كردووە، بۆ شارەزابوونی زیاتر مەشق و راھێنانی تایبەت بە پێشمەرگەكان دەكەن.