عه‌بادی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی "ته‌كنۆكرات" داوای كاندید ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی ته‌كنۆكرات، داوای له فراكسیۆنه‌كانی ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و كه‌سایه‌تییه كۆمه‌ڵایه‌تییه "كاریگه‌ره‌كان" كردووه، كاندید و پاڵێوراوانییان بۆ وه‌رگرتنی پۆسته وه‌زارییه‌كان دیاریبكه‌ن.
ته‌له‌ڤزیۆنی "ئه‌لعێراقیه"ی نیمچه فه‌رمی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاویكرده‌وه، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، داوای له فراكسیۆنه‌كانی ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كردووه كاندید بۆ پۆسته‌كانی "حكوومه‌تی ته‌كنۆكرات"ی عێراق دیاریبكه‌ن.
ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، دوای دیاریكردنی كاندیده‌كان، لێژنه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ و پێكهاتوو له كه‌سانی شاره‌زا، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كاندیده‌كان ده‌كه‌ن، ئینجا ناوه‌كانییان ده‌خرێته به‌رده‌م عه‌بادی.
دوای ساڵ و نیوێك له وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی، مانگی رابردوو رایگه‌یاند، به نیازه حكوومه‌تی ته‌كنۆكرات پێكبهێنێت، به‌و پێیه‌ی ئه‌و كاندیدانه‌ی ئێستا له پۆسته وه‌زارییه‌كاندان، له‌سه‌ر بنه‌مای سیاسی و ئیتنی و تایه‌فی دانراون.
چوار شه‌ممه‌ی رابردوو، عه‌بادی رایگه‌یاند، له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا، پاكێجێكی نوێی چاكسازی راده‌گه‌یه‌نێت، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش پاكێجه نوێیه‌كه له ده دۆسیه‌دا كۆكراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: "حكوومه‌تی داهاتووی عێراق له كه‌سانی شاره‌زا و لێهاتوو پێكده‌هێنرێت و گۆڕانكارییه‌كانیش له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا ده‌بن".
نووسینگه‌ی رگه‌یاندنی عه‌بادیش له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "داوا له فراكسیۆن و چالاكوانانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كراوه، ناوی كه‌سانی لێهاتوو و شاره‌زا و پسپۆڕ و ده‌ستپاك، بۆ وه‌رگرتنی پۆسته وه‌زارییه‌كان، ده‌ستنیشان بكه‌ن".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "لێژنه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ و پێكهاتوو له كه‌سانی شاره‌زا، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كاندیده‌كان ده‌كه‌ن و دواتر ناوی كاندیده‌كان بۆ سه‌رۆك وه‌زیران به‌رز ده‌كرێنه‌وه، بۆ هه‌ر پۆستێكی وه‌زاریش زیاتر له ناوێك كاندید ده‌كرێت و دواتر بۆ پێدانی متمانه ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رنی عێراق ده‌كرێت".
گۆڕانكارییه‌كانی عه‌بادی له‌كاتێكدایه، بۆ سێیه‌م هه‌ینی له‌دوای یه‌ك، موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در له عێراق، له گۆڕه‌پانی ته‌حریری به‌غدا پایته‌خت، سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنی ملیۆنی ده‌كات و دروشم له دژی گه‌نده‌ڵییه‌كانی حكوومه‌تی عێراقی به‌رز ده‌كاته‌وه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز