به‌ڤيديۆ.. چۆنیه‌تى كردنه‌وه‌ى وێنه و ڤیدیۆ به ئینته‌رنێتى خۆڕایى كۆره‌ك تلیكۆم
K24- هه‌ولێر
كۆمپانیاى فه‌یسبووك له رێگاى پڕۆژه‌ى ئینته‌رنێـت دۆت ئۆرگه‌وه، خزمه‌تگوزارى ئینته‌رنێتى خۆڕایى بۆ ٣٠ وولاتى جیهان دابین كردوه .
كۆمپانیاى كۆڕه‌ك تلیكۆمیش وه‌كو تاكه وه‌كیلى كۆمپانیاى فه‌یسبووك ، ئه‌م خزمه‌تگوزاریه پێشكه‌شى هاوڵاتیانى عێراق ده‌كات .
له ماوه‌ى رابردوودا و له رێگاى ئه‌پڵیكه‌یشنى فه‌یسبووك لایت (facebook lite)ه‌وه ده‌توانرا وێنه و دیمه‌نه‌كانى فه‌یسبووك ببینیت ، به‌ڵام دواتر له‌لایه‌ن كۆمپانیاى كۆره‌ك تلیكۆمه‌وه وه‌ستێندرا .
دیاره به‌كارهینه‌رانى ئه‌م خزمه‌تگوزاریه ، ته‌نها ده‌توانن له ماسنجه‌ر و فه‌یسبووك به بێ وێنه سوودمه‌ند ببن ، به‌لام زۆر رێگا هه‌ن كه ده‌توانیت ئه‌و به‌ربه‌ستانه بشكێنن وسوودمه‌ند بن له بیبنینى وێنه‌كان .
بۆ وانه‌ى ئه‌مجاره یه‌كێك له رێگاكانتان پێ ئاشنا ده‌كه‌ین:-
سه‌ره‌تا و له هه‌نگاوى یه‌كه‌مدا مۆبایل داتا ئه‌كتیڤ بكه، پاشان ئه‌پڵیكه‌یشنى فرى به‌یسكس بكه‌وه یاخود سه‌ردانى ماڵپه‌رى freebasics.com بكه .
دواى ئه‌مه ئه‌ژمار(ئه‌كاونت)ه‌كه‌ت بكه له فه‌یسبووك
هه‌نگاوى چواره‌م ، مۆبایل داتا بكوژینه و پاشان لۆگ ئاوتى فه‌یسبووك بكه‌كه‌ت بكه
كۆتا هه‌نگاو جاریكى تر مۆبایل داتا ئه‌كتیڤ بكه‌وه, ده‌بینیت هه‌موو وێنه و ڤیدیۆكان ده‌بێته‌وه .
فێركاریه‌كه له‌م ڤیدیۆییه‌ى خواره‌وه روون كراوه‌ته‌وه:-
ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌ى فرى به‌يسكت نييه كليك لێره بكه
سه‌رچاوه: ته‌كنه‌لۆژيا جيهانى ئێمه‌يه