پاپا بوو بە ئەندام لە ئینستەگرام

بیرۆكەی كردنەوەی ئەو پەیجە خودی پاپا پێشنیاری كردووە
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/40c2e89d-2fc4-4832-8dd5-2df684e4e8fe/pap.ism/manifest

K24 – ھەولێر:

 ڤاتیكان ئاشكرایكرد، پاپا فرانسیس،  بووەتە ئەندام لە تۆڕی كۆمەڵایەتی  ئینستەگرام، بیرۆكەی كردنەوەی ئەو پەیجە خودی پاپا پێشنیاری كردووە، چونكە لەو بڕوایەدایە ھەندێ جار وێنەیەك گرنگیەكەی لە ھەزاران ووشە زیاترە.

پاپ فرانسیس،ڕابەری كاتۆلیكەكانی جیھان رایگەیاند: " گەشتێكی نوێم دەستپێكردووە و لەگەل ئێوەدا لە رێگای میھر و رەحمەتی خوای گەورە".

 بەڕێوەبەری گشتی ئینستەگرام: "لەوەی كە پاپ توانیویەتی سەرنجی بەكاربەران بەرەو خۆی رابكێشێت بۆ من ئەو واتایە دەدات ئینستەگرام كە چوار سەد ملیۆن بەكاربەری ھەیە سەكۆیەكی باشە بۆ پەیوەندی پاپ لەگەڵ بەكاربەرانی دیكە، وێنەكان دەربڕینی كراوەیە وەك زمان دەرفەتی یەكسان بە ھەمووان دەدات".

پێگەی پاپا لە تویتەر بە 9 زمانی جیاواز لە ھەواڵەكانی بڵاودەكاتەوە، بەگشتی بیست و شەش ملیۆن بەشداربوی ھەیە، بە بەشداری لە ئینستەگرام، دەبێتە دووەم تۆڕی كۆمەڵایەتی كە پاپا تیادا ببێتە ئەندام.