ناكۆكی دهكهوێته نێوان عێراق و سعوودیه
K24 - ههولێر:
شاندی سعودیە کۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەبی بهجێهێشت، ئەمەش وەکو ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر قسەکانی ئیبراھیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێراق، كه بەرگری لە رۆڵی حەشدی شەعبی لە عێراق كردبوو.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە ئاژانسی "رۆیتەرز"ی راگەیاندووە" شاندی عەرەبستانی سعوودیه ھۆڵی کۆبوونەوەی ئەندامانی کۆمکاری عەرەبیان بەجێھێشتووە، بههۆی ئهوهی لەمیانەی گوتارەکەیدا جەعفەری، وهزیری دهرهوهی عێراق رایگەیاندبوو نابێت ھیچ وڵاتێك له وڵاتانی عهرهبی، دژایەتی خۆی بەرامبەر بە حەشدی شەعبی و حزبوڵڵا رابگەیەنێت.
ھەروەھا جەعفەری له وتارهكهیدا، له كۆبوونهوهی كۆمكاری عهرهبی گوتی: "گروپی چەکداری وەکو حەشدی شەعبی و حزبوڵلا پارێزەری سەروەریی خاکی عەرەبین و ئەو لایانەنەشی بە حەشدی شەعبی و حزبوڵلا دەڵێن تیرۆرست، خۆیان تیرۆرستن".