ئەمریكا: ژنە كوردێك خەڵاتی دەنگە كاریگەرەكان وەردەگرێت

"ژنانی كورد لە پێناو داھاتوو دەجەنگێن"
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/74da98fc-9a1f-4fb9-b7d5-f8a00a2f7770/Washington%20Kurdish%20Woman.ism/manifest

K24 - ھەولێر:

لە 15 ھەمین گەڕی خەڵاتەكانی ڤایتڵ ڤۆیسز، واتا دەنگە كاریگەرەكان، لە ئەمریكا، ژنە كوردێك لە تەك 3 ژنی دیكە، خەڵاتی مافی مرۆڤی بۆ ساڵی 2015 پێدرا.

خانم لەتیف، سەرپەرشتیار و سەرۆكی رێكخراوی ئاسودە بۆ ماف و پاراستن و داڵدەدانی ژنان، بووە براوەی خەڵاتی ئەم ساڵی دەنگە كاریگەرەكان، لە وتاری تایبەتی خۆی وێڕای دەستخۆشی لە دامەزراوەكە باسی لەوە كرد، كە داعش ھێز و توندوتیژی بەكار دەھێنێت، لەبەرامبەر ژنان و دەیان كاتە ئامانج.

خانم لەتیف، دووپات كردەوە كە بەھێزترین چەكی داعش توندوتیژی نیە بە تەنھا، بەڵكو ئەو تاوانانەی ئەوان ئەنجامی دەدەن لە پەیامەكەیاندا خۆی دەبێنێتەوە، كە بڵاوكردنەوەی ھزری توندڕەویە و ژن بەكەمتر لە پیاو  سەیردەكەن.  

خانم لەتیف، گوتیشی: ئەگەر كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی خواستی كۆتاپێھێنانی گروپی تیرۆرستی داعشی ھەیە، ئەوە دەبێت ئەوە بزانن كە زیاتر لە ھێز و سوپایان پێویستە بۆ لە ناوبردنی ئەو ھێزە وئاماژەی بەوەشدا كە ژنی كورد لە پێناو داھاتوو دەجەنگێن.

داڕشتنەوە: ش ، م