هانده‌رانی ریال مه‌درید ته‌نیا به كڕینی ئه‌م 3 یاریزانه ڕازی ده‌بن
K24 ـ هه‌ولێر
له ئێستاوه راگه‌یاندنه‌كانی ئیسپانیا باس له خۆئاماده‌كردنی یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ بازاڕی گواستنه‌وه‌ی هاوینه ده‌كه‌ن، له راپڕسیه‌كیشدا هانده‌رانی شاهانه ئه‌و یاریزانانه ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن كه داوای گواستنه‌وه‌یان بۆ یاریگه‌ی سانتیاگۆ ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌ی ASـی ئیسپانیا، له چاپی ئه‌مڕۆیدا ئه‌نجامی ئه‌و راپرسییه‌ی ئاشكرا كرد كه تێیدا پرسیاری ئه‌وه‌ی كردووه كه ریال مه‌درید پێویسته كام یاریزانه بۆ ریزه‌كانی بگوازێته‌وه؟ زۆرینه‌ی به‌شداربووانیش داوای (لیڤاندۆڤسكی، پۆگبا و داڤید ئه‌لابا)ـیان كردووه.