شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگیی: هاوپه‌یمانان گوندی به‌شیریان بۆردومانكرد
K24 – هه‌ولێر:
شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگیی رایگه‌یاند، فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان گوندی به‌شیر له باشووری كه‌ركووك بۆردومانكردووه.
له راگه‌یاندراوێكدا شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگیی گوتی: "فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان گورزێكی ئاسمانیان له گوندی به‌شیر له باشووری كه‌ركووك وه‌شاندووه به‌هۆیه‌وه ئۆتۆمبێڵێك له‌ناو براوه و 4 تیرۆریستی داعش كوژران و 7 دیكه‌ش برینداربوون".
شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگیی روونیكرده‌وه: "زانیارییه‌كان دووپاتیانكردووه‌ته‌وه ئه‌ندامانی داعش برینداره‌كانیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی حه‌ویجه گواستووه‌ته‌وه".
زیاتر گوتی: "تۆپخانه‌كانی پڕۆسه‌كانی دیجله پێگه‌كانی داعشیان له گوندی سامی عاسی و گوندی ته‌ل جوول و شارۆچكه‌ی به‌شیر له نزیك گوندی به‌شیر بۆردومانكرد".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "به‌هۆی ئه‌و بۆردومانه‌وه 3 ئۆتۆمبێڵ له‌ناوبران و 27 تیرۆریستیش كوژراون".
سه‌رچاوه: albaghdadianews