ئیسرائیل داوا ده‌كا ئێران سزا بدرێ
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل داوای له پێنج وڵاتی ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی كرد به‌هۆی تاقیكردنه‌وه مووشه‌كییه‌كانی سزای ئێران بده‌ن".
ھەفتەی رابردوو كۆماری ئیسلامیی ئێران قۆناغی كۆتایی تاقیكردنەوەی مووشەكی دەستپێكرد و لە سەر یه‌كێك له‌و مووشه‌كانه بە زمانی عیبری نووسرابوو (دەبێت ئیسرائیل لە نەخشەی جیھاندا بسڕدرێتەوە.
تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كیی بالیستی له‌لایه‌ن ئێران نیگه‌رانیی نێوده‌وڵه‌تی لێكه‌وته‌وه، ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا و وڵاتانی دیكه گوتیان: "ئه‌گه‌ر دووپاتكرایه‌وه ئه‌و تاقیكردنه‌وانه ئه‌نجامدراون، ئه‌وا هه‌ڵدانی مووشه‌كه‌كان كه له توانایاندایه كڵاوه‌ی ئه‌تۆمیی هه‌ڵگرن، پێشێلكردنی بڕیاری ژماره2231 ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشیی نێوده‌وڵه‌تییه".
بنيامين ناتانياهۆ له توندترین دژایه‌تیكارانی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی نێوان ئێران و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی بوو، كه بووه هۆی هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر تاران.
له لێدوانێكدا له نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی ئیسرائیلی ده‌رچووه و تیایدا هاتووه: "ناتانياهۆ فه‌رمانی به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه كردووه داوا له 5 وڵاته ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی كردووه هه‌نگاوی خێرا بۆ سزادانی ئێران بگرنه‌به‌ر".
له لێدوانه‌كه‌ی نووسینگه‌ی ناتانیاهۆ زیاتر هاتووه: "دوای پێشێلكارییه ئابڕووبه‌ر و دووباره‌بوویه‌كه‌ی ئێران له بواری مووشه‌كه‌كاندا، پێویسته هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌نگاوی سزادانی خێرا بگرنه‌به‌ر".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "ئه‌وه تاقیكردنه‌وه‌یه‌كه بۆ توانای ئه‌و هێزانه بۆ سه‌پاندنی پابه‌ندبوون به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی".
هه‌فته‌ی رابردوو ئێران تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كیی ئه‌نجامدا، ئاژانسیی ئیسنای ئێرانیش له عه‌مید ئه‌میر عه‌لی حاجی زاده‌ی فه‌رمانده‌ی دیاری پاسدارانی ئێرانی گواسته‌وه و گوتی: "هۆكاری دیزاینكردنی ئه‌و مووشه‌كانه به مه‌ودای 2 هه‌زار كیلۆمه‌تر بۆ لیدانی رژێمی زایۆنی دوژمنه‌كه‌مانه له دوورییه‌كی سه‌لامه‌ت".
سه‌رچاوه: bbc ، و: م.ح