بە وێنە.. دەگمەنترین کاتژمێرەکانی دەست لە جیهان

K24-هەولێر

هەموو ساڵێک لە پێشانگەی بازل لە سویسرا، خاوەنی کۆمپانیاکانی دروستکردنی کاتژمێر و هەوادارانی کۆکردنەوەی ئەم جۆرە کاتژمێرانە کۆدەبنەوە بۆ ئاشنابوون بە نوێترین کاتژمێرەکان.

پێشانگەی بازل لە سویسرا بە گەورەترین کۆکەرەوەی کاتژمێر دادەنرێ لە جیهان و روبەری 141 هەزار مەتر چوارگۆشەیە و 1800 بەشداری هەیە و ساڵانە پێشوازیی لە 150 هەزار سەردانیکەر دەکات.

ئەمەش وێنەی چەند نموونەیەکی کاتژمێرە دەگمەنەکانی پێشانگەی بازلە لە سویسرا:

کاتژمێر (Omega Sea master Diver 300m coaxial)

ئەم کاتژمێرە کە لە ساڵی 1957 خراوەتەڕوو بێگومان یەکێکە لە هێماکانی براندی بازرگانیی ئۆمێگا.

کاتژمێر (Ressence Type 3)

ئەم کاتژمێرە لە لایەن کۆمپانیای ریسینسی بەلجیکاوە دروستکراوە و هەموو یاسا تایبەتەکانی کاتژمێری بەزاندووە، چونکە یەکەم کاتژمێری میکانیکییە بە فشاری رۆن کار دەکات و چوارچێوەکەی لە شوشە دروستکراوە و لە ساڵی 2013وە وەستاوە.

کاتژمێر (Rolex Submariner Green Bezel)

دیزاینی ئەم کاتژمێرە کلاسیکییە هی ساڵی 1953 و رەنگی سەوزی تێدا بەکارهێنراوە.

کاتژمێر (Omega Speedmaster Dark Side of the Moon)

ئەم کاتژمێرە لە ساڵی 2015 دروستکراوە و کۆپی ئەو کاتژمێرەیە کە لە ساڵی 1969 براوە بۆ سەر مانگ.

کاتژمێر (Grand Seiko Spring Drive)

کاتژمێری سایکۆ کە دەگمەنە و لە ساڵی 1998 هەموو جیهانی ئاگادار کردەوە کە هەموو کاتژمێرە دروستکراوەکان لە ژاپۆن ئەلیکترۆنی و هەرزان بەها نین.

کاتژمێر (Breguet Type XXI)

زۆرجار ئەم کاتژمێرە بە (جوانترین کاتژمێری فڕۆکەوانان) و لە ساڵی 1950 بۆ هێزی ئاسمانیی فەرەنسا دروستکراوە.

کاتژمێر (Tissot T Touch Classic)

ئایا پێتوایە کاتژمێری زیرەک تەکنەلۆجیایەکی نوێیە، باش بیرکەرەوە، چونکە لە ساڵی 1999 کۆمپانیای تیسۆ یەکەم کاتژمێری بە تەکنەلۆجیای تەچ سکرین دروست کرد.

کاتژمێر (Casio G-shock)

کۆمپانیای کاسیۆ لە ساڵی 1983 ئەم کاتژمێرەی خستە بازاڕەکان بە رێگەی فرێدانی لەسەربانی بەرزترین تاوەری بارەگای سەرەکیی کۆمپانیاکە لە ژاپۆن، ئەم کاتژمێرە بە بەهێزترین کاتژمێر دادەنرێ لە جیهان.